کەماڵ فەدەوی

سنە

بە دەنگی: کەماڵ فەدەوی
شێوەزار: سۆرانی
237
ڕاسە خیابان کووچەی سەییەکان
یاخوا زوو بێنەو مەدرەسەییەکان
دووکان و بازاڕ تەختەبەنی کەم
سەوای دڵ بە لای کام ئەرمەنی کەم

پرسیم دووکاندار ئەمبەر و ئەوبەر
فەرێتان نەدی بچێ بۆ پیر عومەر
بە پیر محەمەو پیری گشتمانە
شووشە عەترەکەو شەریکیمانە

هاجەرە خاتوون مزگەوت جامێعە
گەرماشیان وتگە و چاوگەل ڕابێعە
بە مارەساری ڕوو بە ئارەنان
یارا نەخۆشە خەیرەزنە ئامان

هەرکە گەرەکیە وەک خوەم بناڵێ
با ساتێ بێسێ لەبەر ماڵ کاڵێ
قەتارچیانیەکان خوەتان و خواتان
کەماڵ غەریبە هاتووەتە ناوتان

چەن جەفاکارە ئەم تازە دۆسە
ڕەحمێ خە دڵی شێخ عەبدوڵا کۆسە
لێوان پەڕەی گوڵ پەرچەم وەک ڕەیحان
هۆشتان پێیەو بێ چل مەردەی شێخان