لە بێ لوتفییەکەت ئەی وەی جەرگم بڕاوە دەی
لە بێ لوتفییەکەت چی بکەم جەرگم بڕاوە دەی
سەید تۆ شاڵت مردم بەرکە بەملاوە دەی
تۆ بیت و خودا گیانم بەرکە بەملاوە دەی
کیژێ مەڕۆ جوانی سێو سەر لکانی چەند لەبەردڵانی
چ خودابەردارە ئەی وەی غەرقم کەی لە غەم دەی
چ خودابەردارە و جوانێ غەرقم کەی لە غەم دەی
مەیلم بدەیە و مردم یان زۆر و یان کەم دەی
کیژێ مەڕۆ جوانی سێو سەر لکانی تۆم ئارامی دڵانی
گیانە قەسەمت دەدەم تۆ حەزرەت عیسا
ئەگەر موسوڵمانی جزیەی من بەسە
ئەگەر مووساییت تۆ بیت و مووسا
ئەگەر عیساییت تۆ بیت و عیسا
گەر موسوڵمانی تۆ بیت و قوڕعان
گیانە ئەگەر سەیزادەی تۆ بی و شاڵی جوان
گیانە بەو چوار مەزهەبە لاڵامۆ جە تۆ
کردمان تۆ ئیسلام باوانەکەم ڕوحمی خێرت بۆ
هەستە لە خەوێ ئەی وەی بزانە چیم دەوێ دەی
هەستە لە خەوێ بمرم بزانە چیم دەوێ دەی
لە گەردنی زەردت ئەسمەر دوو ماچم دەوێ دەی
لە گەردنی زەردت جوانێ دوو ماچم دەوێ دەی
کیژێ مەڕۆ جوانی سێو سەر لکانی باغی حەسەن خانی