بێ دوکتۆر دەواو دەرمان
شێتت کردم سەرگەردان
دە وەرە وەرە کەژاڵ گیان
نەخۆشم بۆ تۆ بیللا
کەی دێی دەستم بە دامان
پێکەنین بوو بە گریان
دەتبینم چاو بە گریان
نەخۆش و دەردەدارم
دە وەرە دە وەرە بە قوربان
لێم تۆراوە کەژاڵم
دەشت و کێوە ماڵ و حاڵم
دەوەرە دەوەرە بەقوربان
تۆراوە چاو کەژاڵم
سوێندت بۆ بخۆم بە وەڵا
من وا بۆت تەنیا باڵم
پێبکەنە با بتبینم
دەرچێ گیانی شیرینم
نەخۆش و دەردەدارم
دەوەرە ڕوحی شیرینم