بورهان مەجید

شیرینەکەم

بە دەنگی: بورهان مەجید
شێوەزار: سۆرانی
280
شیرینەکەم ژووری تەنیام ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام خامۆشی وا لە چواردەوری

چاوەڕوانی کورسی چۆڵم تۆوی بێزاری ئەچێنێ
گڵۆپی کزی ناو هۆڵم فرمێسک بە بێدەنگ ئەڕژێنێ
پەنجەرەکان خۆڵی ڕۆژان لەسەر شووشەی چاویان بارە

شیرینەکەم ئەمشەو ژیان وەک ماڵەکەم چۆڵ و تارە
وێنەی پارم لێوی گاڵتە لە ئێستام هەڵئەقورتێنێ
گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ
شیرینەکەم ژووری تەنیام ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام خامۆشی وا لە چواردەوری