ئەوڕۆکە سەرم دێشێ..
دڵی عەبدولعەزیزە کۆرەی داسنی دەکا بێنە بێنێ
بەڵان ئەمن ئەوشۆم خەونێک دیوەو لە من وایە ئاخری بەهارێیە
دەگەڕام لە تیلەگی دە کوێستانان
قەت وەگیرم نەدەکەوت قولێک گیا بەشی باقەبێنێ
توخوڵاکەی ئەو کەسانەی ئەگەر خوداشوناسن
وەرن تەعبیری ئەو خەونەم بۆ لێدەنەوە
دەترسم خوداوەندی میری مەزن پادشاێێ کەرەمێ
ئەگەر موسیبەتێکی گەورەم بە سەر بێنێ
ئەمن دەمگوت مەسڵەحەت وایە ئەگەر باب بە ڕۆژێکی
سێ بووکان لە بۆ کوڕانی بێنێ
نەمزانی تەقدیری خودای تەگبیری عەبدی بەتاڵ دەکات و
هێللانەی لە عەبدولعەزیزی ماڵوێران دەشێوێنێ
ڕۆڵە دەبەر قافڵەو بازرگانو مرم
ئەگەر بەڕێی دەکەن بۆ وڵاتی گەرمێنێ
ئەوە پارچەو ئەتڵەس و کیمخوای
لە بۆ جلی دەزگیرانی خۆی بێنێ
چ بکەم کەس دەربەند نییە ئەگەر داخوڵا
مەڕو ماڵ و مێگەل و چادرو چیغی عەبدولعەزیزە کۆرەی داسنی
لە کوێستانان بە بێ ساحەبی دەمێنێ
ئەمن وەگەر دەستم دەداوە تفەنگێ
ڕووم دەکردەوە چیایێ مەغڵووبێ داسنیان
زەینێکە خۆم دەداوە بازی دە کێویان
بانگیان دەکردم دەیانگوت عەبدولعەزیز وەرە بگەڕێوە
کوڕی نێونجیت پەردوگیر بوو لە باڵ بووکێ نەهاتە دەرێ
دەمگوت توخوڵاکەی خزمینە دەنگێ مەکەن
دەستی داوەتێ بەر مەدەن
دڵی کیژ و کوڕانم لێ دەمێنێ
ئەورۆکە بەهارێکم گەیوەتێ ڕۆڵە چ بەهارە
سەرم دێشی، دڵی عەبدلعەزیزی داسنی
چەندی لە ئێش و ژانە، چەندی لە غروورە
ئەمن زەینم دەداوە تیلەگی دە کوێستانێ
سوور دەبوون سوورەگوڵ و هەڵاڵ و بەیبوون
دەپشکووتن شەشپەڕ و شللێرە
ئەگەر دەستم دەداوە تفەنگێ
ڕووم دەکردە چیاێێ مەغڵووبێ داسنیان
زەینێکە خۆم دەدا بازی دە کێویان
لفکەی سەیدەوانی لە پلەی بەردی با ڕایدەژێنێ
لە من وایە ڕدێنێ نێرێ بەلەکوورە
وەی چاوی جاسووسێت کوێر بێ
دەستی چەخماخێت شکێ
تەقە لە تفەنگێ دەهات و
سەیدەوان دە خوێن
ێ دا دەبۆوە سوورە
ئەورۆ بەهارێکم گەیوەتێ ڕۆڵە چ بەهارە
سەرم دێشێ دڵی عەبدولعەزیزە کۆرەی داسنی
چەندی لە ئێشەو چەندی لە ژانە، ئەی خودا چەندی لە من دە هاڵۆزە
ئەمن زەینی خۆم دەداوە تیلەگی دە کوێستانان
سوور دەبوون سوورەگوڵ و هەڵاڵ و بەیبوون
دەپشکووتن گوڵە نەورۆزە
ئەگەر دەستم دەداوە تفەنگێ و
ڕووم دەکردە چیاێێ مەغڵووبێ داسنیان
زەینێکە خۆم دەدا بازی دە کێویان
کاکۆڵی وەلکەوانی لە پلەی بەردی با ڕایدەژێنێ
لە من وایە ڕدێنی نێرێ بەلەبۆزە
وەی چاوی جاسووسێت کوێر بێ
دەستی چەخماخێت شکێ عەبدولعەزیز!
تەقە لە تفەنگێ دەهات و
کوڕ لەوێ دە خوێنێ دا دەگەوزا
ئەستێرێک هەڵدێ بەری بەیانی
وەی سەڵا لە عەبدولعەزیزە کۆرەکەی بابی سەیدەوانی
ئاوی کوێستانان دێنە خوار ڕۆڵە
بە توندی هەر بە تیژی
هەڵدەڕژێنە بن سوورە گوڵی لە سەر بە گژنیژی
توخوڵاکەی خزمینە وەرن ڕەجمم کەن
کێ دیویە لە دەورەتی دە زەمانان
لە سەر سێ کوڕان ڕا
بووک بچنەوە ماڵی دە باوان
بە تارای سوور و هەر بە کیژی
ئەی ڕۆڵە ڕۆ لە سەر ڕۆیە
ئەمن لە دەروونم دێتە دەرێ بڵێسەو بۆسۆیە
نازانم نە بەدبەختێ منە.. سەیدەوان! نە نەدامەتێ تۆیە
شەرت بێ لە پاش سەیدەوان و نێچیرەوان و وەلکەوانان
لە خۆم حەرام کەمەوە ڕاوی دە تفەنگێ
دەگەڵ ئی نێریێ دە بەلەبۆزە
چیدیکە دەگەڵ قەومی داسنیان دانەنیشم و
دەگەڵیان نەکەم جێژنە پیرۆزە