محەمەد ماملێ

هیجری یار

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
327
ئەی گوڵی ناکامڵم ئەی تاقە یارم
دەردی عیشقم کارییە شێت و هەژارم
بێ وەفا تا کەی جەفا دڵ بێقەرارم
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
شەربەتی عیشق و جەفا لایق بە خۆمە
پێت چییە ئەو ئاگری پێی ڕەنجەڕۆمە
دڵنیا و بێ قەراری دوو چاوی تۆمە
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
عاشقی جەور و غەمان دەردی گرانە
تیری عیشقی ئەو گوڵەی دەردی بە ژانە
بێ سەبەب تۆراوە لێم ئەو خونچە جوانە
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
کێ هەیە ئەوڕۆ بڵێ عاشقی چۆنە
شەربەتی عیشق و جەفا مەکتەبی کۆنە
یاری من سوورەگوڵە عەتری بەبۆنە
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
بێ قەرارم من لە سوێی جەماڵی ماهت
شوعلەی ئەستێرەکەی نیوە نیگاهت
تا کەی ئەسیر و کز بم من وەبانی ڕاهت
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
هۆنراوەی: هاشم نانەوازادەگان