ئەحمەد بەرزنجی

شیرین شیرینە شیرین شەمامە

بە دەنگی: ئەحمەد بەرزنجی
شێوەزار: سۆرانی
250
بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە
لەناو زومرەی ڕەقیبانا شێخی بێچارە مەشکێنە
شیرین شیرینە شیرین شەمامە
بەخەو نەتبینم خەوم حەرامە
ساتێ نەتبینم خەوم حەرامە

دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی مەسکەنی دڵمە
پەریشانی مەکە تۆ زوڵفی ئەو نازدارە مەشکێنە
شیرین شیرینە شیرین شەمامە
بەخەو نەتبینم خەوم حەرامە
ساتێ نەتبینم خەو لێم حەرامە

دەرمانی زامان دەردەکەی کاریم
هامڕازی ناڵەی شەوان بێداریم
بەزەییت بەیۆ بە جەستە و حاڵم
ڕیشەم بەراما هەرەس وە ماڵم
بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە
لەناو زومرەی ڕەقیبانا شێخی بێچارە مەشکێنە
شیرین شیرینە شیرین شەمامە
بەخەو نەتبینم خەوم حەرامە
ساتێ نەتبینم خەو لێم حەرامە