شەوم شەوی مات و بێدەنگ
هەموو چتێ کپ وەکوو سەنگ
بە هەموو هەستم هەست ئەگرم
بە گشت توانام گوێم ڕا ئەگرم
بەڵام دەنگم بە گوێ نایێ
لە هیچ شوێنێ لە هیچ لایێ
تەینا خورپەی دڵم نەبێ
ئەویش نابێ بۆ تۆ نەبێ
بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە
دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی مەسکەنی دڵمە
پەریشانی مەکە تۆ زوڵفی ئەو نازدارە مەشکێنە
شیرین شیرینە شیرین شەمامە
ساتێ نەتبینم عەمرم تەمامە
بەخوا نەتبینم عومرم تەمامە