لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووەتەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە«سەرم بۆتە پیرە مەگرون ئیتر بەفری لێ نا بارێهەنگاوم لەسەر خۆ قورسە وەک جاران ڕێم بۆ نابڕێ»ئێستا وەک ئەوسا حەز ناکەم سەیری ئاوێنە کەمڕووخسارم جۆرێ شێواوە ناچێتەوە سەر وێنەکەملەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووەتەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە«سەرم سپی سپی بووە چاوم بینینی کەم بووەبێ حەواس و بێ تاقەتم عومرم هەموو بەسەر چووە»لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووەتەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە«تەواو بووم تەواو بەسەرچووم ئاخ لەتەمەنی پایزمئەفسوس چۆن خافڵگیرانە پیری عومری جوانی دزیم»هۆنراوە: ئیسماعیل محەمەد