شاری شنۆ ساحەب باغە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان یاری خاڵدار
یاری جوانە بە دەماغە ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان مەڕۆ یاری نازدار
شاری شنۆیە ساحەب دارە ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان مەڕۆ بووکی خاڵدار
یارم شۆخە بە دەمارە ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان گوڵم یاری نازدار
شاری شنۆ ساحەب ئاوە ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
یارم شۆخە بەڵەک چاوە ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان مەڕۆ یاری نازدار
مەقام:
فەلەک زانی کە دەشکێت ڕەونەقی بازاڕی مانگ و ڕۆژ
شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخسارت
دەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ قەڵەم جانا لەعەنبەر بێ
کە من بتوانم بنووسم وەسفی ڕوخسارت
شاری شنۆ ساحەب جوانە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
سەرپاکی بیللا مێهرەبانە ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان ئامان یاری نازدار
تێیدایە کیژۆڵەی جوانە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
ماڵیان لە لێوار ڕووبارە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
ماڵیان لە لێوار ڕووبارە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ بووکی خاڵدار
یارم شۆخە بە دەمارە ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان کوشتمت یاری نازدار
سوێندم خواردووە هەتا ماوم ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ بووکی خاڵدار
عاشقی چاوی بەڵەک چاوم ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان ئامان یاری نازدار