حەسەن زیرەک

چی بکەم نیمە چارە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
403
ئەرێ ئەو باڵابەرزەی ئەی وەی ئەو تێل بەسەرە
ئەرێ ئەو باڵابەرزەی گیان گیان ئەو تێل بەسەرە
ئەرێ ئەمنی کوشتووە بۆچی خۆی بێ خەبەرە
ئەرێ ڕۆح و ئیمانم ئەی وەی مردم ڕەش ئەسمەرە
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس ناناسم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

خۆزگە لەو دنیایەدا حاسڵ بایە مرادم
چەند جەفام لە دووت کێشا عاقیبەت ڕەنج بە بادم
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس شک لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە
کەس ناناسم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سنگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە لێوئاڵ بە مست لێیداوە
کچێ ئەگەر نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس ناناسم نابەم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە
کەس شک نابەم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

غەریب ماوم لە بەغدایە بەژنت چڵە بیزایە
دەڵێم بمدەیە ماچێ بەژنت چڵە بیزایە
لەوەتە ئەو ژنەم دیوە قەد کەسم وەبیر نایە
داوم کەوتۆتە داوی قەت قەت کۆتایی نایە
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە

ئەرێ قوربان کۆچەکەی ئەی وەی ئەحمەدئاوات بم
ئەرێ باوش و منداڵی جوانێ کۆرپەی ساوات بم
ئەرێ لەخودام تەڵەبە هەر من خۆم بە زاوات بم
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس ناناسم نابەم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە
کەس شک نابەم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە