دینا

مەیلەنگێنە

بە دەنگی: دینا
شێوەزار: سۆرانی
261
مەیلەنگێنە مەیلەنگێنە
چوار دەورت هەمووی ئاوێنە
خۆتی لێ مەدە و مەیشکێنە
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
لە جوانیت بێبەریم مەکە
ئیختیار بووم وازم لێ بێنە
چاوجوان گیان دڵم مەشکێنە

قۆڵبەندی قۆڵیم زیوە
چارۆکەی هەولێرییە
دە کوڕە وەرە دانیشە
ئەی باوکم ئەمشەو لێرە نییە
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
لە جوانیت بێبەریم مەکە
ئیختیار بووم وازم لێ بێنە
چاوجوان گیان دڵم مەشکێنە

دڵم ئەگەر بەردە و ئەگەر شاخە بە چاوی پیسی مەڕوانە
هەر وەکوو پیری موغانان کەوتووم لە کووچەی مەیخانان

ڕاوەستاوە لە پەنجەرە دەڵێی بەگزادەی قەجەرە
پیاوی بێ دۆست قوڕبەسەرە
ئیختیار بووم وازم لێ بێنە
چاوجوان گیان دڵم مەشکێنە
ئەی گەرد و گەرد و گەردەکەم
سەری کوڵمانت ماچ دەکەم
ئەی من خاتووزین تۆ کاکە مەم