ئای لە دووری تۆیە ڕەشپۆشم
مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت دێ فەرامۆشم
کۆڵوانەی بۆ گرێ دەدەم
چارۆکەت بۆ گرێ دەدەم
کچێ ئەگەر دایکت ڕازی بێ
دەستێ لە مەمکت دەدەم
وەڵا دەستێ لە مەمکت دەدەم
لە دووری تۆیە بێ حاڵم
مەست و خومار و عەبداڵم
هیچ گاورێ نەبینێت حاڵم
چارۆکەت هەولێرییە کۆڵوانەوەت هەولێرییە
ئەوا دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
بۆخۆم دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
یارم شەنگەبێریە دەڵێن ئەوڕۆ نۆبە خێرییە
ئای ئەی ئامان ئامان هاوار ئەی گیان
ئەو چاوانەت میسلی بازن
مەست و خومار پڕ لە نازن
برژانگت تیری سەربازن
چارۆکەکەی کۆڵی تۆ کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی بە دیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە و ماچی دەکەم نێوان مەمکۆڵانی تۆ
لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵ بەسەر
لنگیان دامێ دەستە و خەنجەر
چارۆکەکەی گازرە کۆڵوانەکەی گازرە
ناوێرم دوو قسەی پێ بڵێم دایکی لەوێ حازرە
ئەی وەی توندە دەڵێی ئاگرە
مەقام:
ئای ئەی ئامان ئامان ئەرێ بێژن وە گوڵاڵە سوورەکان
کەسەکەم سەر دەرینن جەی خاک
نەوا وەک گوڵەکەی من نیشتن وە غەمناک
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەند بەنازی
بە کوشتنم ئاواتخوارزی
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ چارۆکەکەی کۆڵی تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی بە دیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە و ماچی دەکەم تەختی نێو چاوانی تۆ
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
بۆ لێم زیزی نامدوێنی
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی
چارۆکەی هەولێرییە کۆڵوانەت هەولێرییە
ئەوا دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
بۆخۆم دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
ئەو کچە شەنگەبێریە دەڵێن ئەوڕۆ نۆبەخێرییە
لە دووری تۆیە ڕەشپۆشم
مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت دێ فەرامۆشم
چارۆکەت هەولێرییە کۆڵوانەت هەولێرییە
ئەوا دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
بۆخۆم دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
یارەکەم شەنگەبێریە دەڵێن ئەوڕۆ نۆبەخێرییە
لە دووری تۆیە غەمگینم دەمرم دەترسم نەتبینم
توخوداکەی وەرە بکە شینم
چارۆکەکەت گازرە کۆڵوانەکەت گازرە
ناوێرم ئەو کچەی ماچ کەم دایکی لەوێ حازرە
وەڵا توندە دەڵێی ئاگرە
قەسەم بەوەی دۆستی جوانە
لەنێو جەحێڵان سوڵتانە
وەی کە دەمرێ ساحەب ئیمانە
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ چارۆکەکەی کۆڵی تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی بە دیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە و ماچی دەکەم نێوان مەمکۆڵانی تۆ
چاوت ڕەشە دەگەڵ برۆت
بەو خاڵانەی دەورەی لیمۆت
دایکت ماچ کەم یان هەر بۆخۆت
چارۆکەت هەولێرییە کۆڵوانەت هەولێرییە
ئەوە دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
یارم شەنگەبێریە دەڵێن ئەوڕۆ نۆرە خێرییە
چاوی ڕەشت ڕەش و پێشن
ئەبرۆت بەجووت قەڵەمکێشن
وەک ماری ڕەش بێئەندێشن
چارۆکەت هەولێرییە کۆڵوانەت هەولێرییە
ئەوە دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
یارم شەنگەبێریە دەڵێن ئەوڕۆ نۆرە خێرییە
ئای سەری سابڵاغ بە نسێیە
هەر ساڵێ حاکمێکی لێیە
سەری کوڵمەت ئەلف و بێیە
خۆ نەمخوێندووە دەرسم پێیە
چارۆکەکەی کۆڵی تۆ کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی بە دیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردوو ماچی دەکەم تەختی نێو چاوانی تۆ
ئەرێ نێوان مەمکۆڵانی تۆ