خەلیل سەدیقی

لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ

بە دەنگی: خەلیل سەدیقی
شێوەزار: سۆرانی
449
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەزانێ

زەلیلی لەیلی بێمەیل مەجنوونی کێو و دەشتم
بێ یار و کاروبارم ڕەفیقی وەحشییانم
جا بێ یار و کاروبارم ڕەفیقی وەحشییانم
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
جا ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەزانێ

ئەرێ ئەمشەو دوو شەوە ئەی وەی دوور لە یارانم
جارێ وەرە وەک باغچەی بێ ئاو چاوجوان عاشقە بارانم
جارێ وەک باغچەی بێ ئاو ئەی وەی عاشقە بارانم
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
جا ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و تەواو عالەم دەزانێ