نووری گەرمیانی

لانک لانک لانکۆڵێ

بە دەنگی: نووری گەرمیانی
شێوەزار: سۆرانی
300
شەو بەسەرچوو دەم بەیانە ئەمن هێشتا خەوم نایە
دەخوێنن بولبول و قومری ئەی بەڵام قاسپەی کەو نایە
خەیاڵ ئەمبا بەرەو جێژوانی لاویەتی ئەی بەڵام
دەنگی بازنە و پاموورە و هەناسەی ئەوم بۆ نایە

سینگت باغی جەننەتە جووتێگ نارنجی تێدا
*؟؟؟ بێ مۆڵەتن ئاڵۆز بوون لە خەوێدا
گڕی بەردا لە دڵی من دڵم سووتا لەوێدا
گڕی بەردا لە ژیانم دڵم نەما لەوێدا

لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کەن بۆ چاوجوانی
دڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەوڵێر هەموو دەیزانێ

ئێوارانە بەیانی دەتبینم لە جێژوانی
شەنگەبێری بێ شوانی تۆم ئارامێ دڵانی
شەنگەبێری بێ شوانی تۆم ئارامێ لە دڵانی
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کەن بۆ چاوجوانی
دڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەوڵێر هەموو دیزانێ

من بە بەفران بە سەهۆڵێ بەردان دێنم بە کۆڵێ
بۆ کانییەکەی بەر ماڵان پیا بڕوا نەرم و نۆڵێ
گڕی بەردا لە دڵی من کێ منی کوشت خڕ و خۆڵێ

ئەو وشەیەی کە بە *؟؟؟ دیاری کراوە واتە بۆمان ڕوون نەبووە کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ
داواکارین ئەگەر ئێوە دەیزانن بۆمانی سەرڕاست بکەن