مەرزیە فەریقی

لانک لانک لانکۆڵێ

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
312
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەم جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ

ئەو قورئانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدادا ئاخ بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵ وێران کردووە بە دەم داخ و دەردەوە