گیتی بەهەشتی

لانک لانک لانکۆڵێ

بە دەنگی: گیتی بەهەشتی
شێوەزار: سۆرانی
397
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە چڵە ڕەیحانێ
وەستا بێت لەو تارانێ لانکێ دروس کا بۆ جوانێ
دەڵێ لە لانکێ نانووم دەبێ بۆم ساز کەن جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ

لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە چلە بیزایێ
وەستا بێت لەو بەغدایێ لانکێ دروس کا بۆ لەیلایێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی و باب مردوو بی عالەم هاتنە تماشایێ

ئەو چاوە هەڵیاندێنی بەندی دڵانم دەپسێنی
تاکەی ڕاماڵی تۆ بووم خۆرد و خەوم دەپسێنی
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی و باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ
هاوڕێیان تەنانت لەسەر نێو و وێنەی ئەم خانمە گۆرانیبێژە هیچ سەرچاوە و بەڵگەیێکی متمانەپێکراومان لەبەردەست نییە، تکایە ئەگەر زانیاریی جێی باوەڕتان لەسەری هەیە بۆمانی بنووسن