ئەو قورئانە بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جارەی دەست پێدادا بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنت ماڵ وێران کردووە بە دەست داخ و دەردەوە
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کەن بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆم ساز کەن جۆلانێ
ئاخ ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەولێرهەموو دەیزانێ
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تاوێ بکەین ڕا و تەگبیر
تۆ بڕۆ بۆ ماڵە بابم ئەتۆ جحێڵ خۆ ئەمن پیر
سەد لەعنەت لەو حاڵاتە دەست لە مەمکان دەکەن گیر
لانک لانک لەنکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم با بۆی ساز کەین جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەموو عالەم دەیزانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەموو ئیسکان دەزانێ
سینگت باغی جەننەتە جووتێ نارنجی تێدا
کوڵمەت پڕ خاڵ و خەتە هەر وەک مانگ لە شەوێدا
چاو تێری بێ مۆم ئەکەن، ئاڵۆز بوون لە خەوێدا
لانک لانک لەنکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کەن بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆم ساز کەین جۆلانێ
ئاخ ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەولێر هەموو دەیزانێ
بە بەفرە و بە سەهۆڵێ بەردان دێنم بە کۆڵێ
بە بەفرە و بە سەهۆڵێ بەردان دێنم بە کۆڵێ
بۆ کانییەکەی بەر ماڵان پیا بڕوا نەرم و نۆڵێ
گڕی لە دڵ برداوم کێ منی کوشت خڕ و خۆڵێ
لانک لانک لەنکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم با بۆی ساز کەن جۆلانێ
ئای ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە ئیسکان هەموو دەیزانێ
لە کام هۆبە و کام خێڵێ کیژە کوردی بێ فێڵێ
نەکەی بشکێنی پەیمان بە تەنیام بەجێ بێڵی
لانک لانک لەنکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ
دەڵێ لە لانکێیدا نانووم دەبا بۆم ساز کەین جۆلانێ
ئەرێ ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە، ڕۆژی ڕووناکە هەولێر هەموو دەیزانێ