بۆ لای کێ بچم دەس بە زامەوە
کێ دەرمانم کا شەو بەلامەوە
داینێ تۆ داینێ چۆنی دەزانی
دایبنێ تۆ داینێ چۆنی دەزانی
گۆزەکەی هەڵگرت ئەسمەر بۆ کانی
خۆزگەم بەو گۆزە دەینێتە سەر شان
وەی لەگەڵ ئەسمەر گیان دەبن دەس لەملان
یا هەیوان سانی*؟؟؟ ماڵ بە بەرزەوە
بەدکارمان بمرێ بەدەم لەرزەوە
داینێ تۆ داینێ چۆنی دەزانی
داینێ تۆ داینێ هەرچۆن دەیزانی
گۆزەکەی هەڵگرت ئەسمەر بۆ کانی
خۆزگەم بەو گۆزە دەینێتە سەر شان
وەی لەگەڵ ئەسمەر گیان دەبن دەس لەملان
ئێوارێ تەگبیر سبحەینێ بارە
پایزەهەوارم نزیک بە یارە
داینێ تۆ داینێ چۆنی دەزانی
دایبنێ تۆ داینێ چۆنی دەزانی
گۆزەکەی هەڵگرت یەکسەر بۆ کانی
خۆزگەم بەو گۆزە دەینێتە سەر شان
وەی خۆزگەم بەو گۆزە دەینێتە سەر شان
لەگەڵ ئەسمەر گیان دەبن دەس لەملان
ئەلعان لە کوێستان دەبارێ باران
دەیدا لە گۆنای ناسک و نازداران
داینێ تۆ داینێ هەرچۆن دەیزانی
دایبنێ تۆ داینێ هەرچۆن دەیزانی
گۆزەکەی هەڵگرت بەنیازی کانی
بەین و بەینەڵڵا تۆ زێدە جوانی
عالەم دەیزانێ لە گولەی نەبانی
دنیا دەیزانێ لە گولەی نەبانی
ئەی دڵ لەم دنیا چاکەی چیت ئەوێ
ئاسوودەگی قەت بە تۆ ناکەوێ
داوای دەرمان بکەی دەردت زۆر ئەکا
ئێشی دەردی تۆ ئاوا ناسرەوێ
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس