ئاشتی عەزیز

لانک لانک لانکۆڵێ

بە دەنگی: ئاشتی عەزیز
شێوەزار: سۆرانی
224
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
قەت نەبوو بە منی بڵێ با تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد نەعلەت لەو حاڵەتەم دەس لە مەمکان ناکەم گیر
جا چی بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی دروس کەم جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ

ئەو قورئانە بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جارت دەست پێدادا وەی بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنت دێوانە کردووە بە دەم داخ و دەردەوە
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی دروس کەم جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ

بۆ خۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە هەواڵی دەمێ
بۆ خۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە وەڵامی دەمێ
ئەبرۆی ڕەشی هیلالی کەوتوونە ژێر پەرچەمێ
سووچی پەچەکەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
سووچی ئەگریجەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی دروس کەم جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئاوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو خەڵک دەیزانێ