حەسەن زیرەک

گەوهەرێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
552
وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بەتەمە
تەعجوب لە یار دەمێنم وەڵا دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدا ئەی وەی ماچ کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ مەرۆ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زمزم جوانێ حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ کرد چی بکەم وەخت بوو ئابڕووم بەرێ

وەکوو کوێستانی بێستوون ئەوا سەرم خاڵخاڵە
لە چەرخی داوی گەردوون هاوار دڵم دەکا سکاڵا
عاشقی قەد و باڵای بووم هاوار خوێنشیرین و چاوی کاڵە
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زمزم ئەسمەر حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای ماچێکم لێ کرد هاوار نزیک بوو ئابڕووم بەرێ

خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و کەمایە
سەیر و سەفایە ساز کەم ئەی وەی لەبۆ چاوی لەیلایە
لەوەتا ئەو ژنەم دیوە جوانە و قەت کەسم وە بیر نایە
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ گەهەرێ جوانێ گەوهەرێ
سینەت حەوزی کەوسەرێ
لەگەڵ یار قەولمان بەستووە بەهار بچینە کانیە قەمتەرێ
ئاورت لە من بەرداوە هاوار خوێنت مژیم ئەسمەرێ

خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
هیچ من کارخانەجار نیم هاوار دامدەنێن بۆ قسە و باسان
عاشقی دوو چاوی جوانم حەیات دەیڕفێنم سووک و هاسان
گەوهەرێ جوانە گەوهەرێ وەی وەی گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زمزم هاوار حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای ماچێکم لێ کرد وەڵا وەخت بوو ئابڕوم بەرێ