ئەوە براینە! برادەرینە! ئەوڕۆکانێ چاوەکەم چەندەم گاز کردی لە جێژوان. ئەوە تۆ دەستت بڵیند نابێ لەبەر بازن و بەر بازنان. ئەوە چاوت هەڵ نایێ لەبەر بسک و شابسکان. ناوەڵڵا لەبەر وردە پەرچەمان. ئەوە کیژ بێ لە ماڵی بابانی ماڵوێران، ئەوڕۆکانێ بەخودای براینە من چیدی هەڵناگرم کەسەری لەگەڵ غەمان.ئەوە دەڵێ ماڵوێران! ئەوڕۆ ئێوارێ چەندەم گاز کردی لە سەر بەندەنێ. ئەوە تۆ پەرچەمت گەلێ زەردە، مەیاندە لە خەنێ. ئەوە تو خدا ئەوڕۆکانێ ئەگەر مردم، چوویە وڵاتی غەریبی لە پاش من جووتە شەمامە و شەمامەی باغەڵانت لە دەس کەس مەنێ یار نەمێنمقوڕئانێ بێنە نەرمێ گیان وەی دەستی پێدا دەمبە غەیری چاوجوان ئەی هاوار وەی دڵ بە کەس نادەمبە غەیری لێوئاڵ ئەمجارە وەی دڵ بە کەس نادەممن ئاوارە بووم نەرمێ گیان وەی لەو دەر و دۆڵەئەی وەی لەو دەر و دۆڵیبێ تۆ وێرانە نەرمێ گیان ئاخ ئەو ماڵە چۆڵەئامان ئەو ماڵە چۆڵەکەم بێ، کەم بچۆ نەرمێ گیان ئاخ بە تیر بدە لێمهاوار بە تیر بدە لێمکەم بیکولێنەوە نەرمێ گیان ئاخ مارانگەستەی نوێمهاوار مارانگەستەی نوێمهەستە با بڕۆین ئازیز گیان وەی بۆ وڵاتێکی دوورئامان بۆ وڵاتێکی دووریا بۆ سلێمانی ئازیزم یا بۆ شارەزوورهاوار یا بۆ شارەزوور