حەسەن زیرەک

ئەرێ هۆ لەیلی (بەو بایەی دەژیم)

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
429
بەو بایەی دەژیم دێت لەلای تۆوە
مەمکت شەمامە دەیکەم بە بۆوە
عاشقی باڵاتم چی بکەم بە دڵ لە خۆوە
ماڵی دڵ شێوێ چی بکەم پەردەی لێ بۆوە
ئەرێ هۆ لەیلی بۆچ وا شێوای
دەڵێی وەنەوشەی شەونم لێیداوی
دەڵێی نۆبووکی گیان زاوا لێیداوی
دەڵێی نۆبووکی زاوا لێیداوی

بەو بایەی دەژیم دێ بە بای شەماڵ
لە دووری باڵات سووتام بە خەیاڵ
لە دەستم دەرچوو یاری خۆشجەماڵ
لە دەستم دەرچوو یاری پڕکەماڵ

کوڕ دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە لە بەحرانم دەگەڕێتەوە گەمییە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە کەلەکە

بەو بایەی دەژیم دێت بە بای زریان
بە پێشکەشت بێ شەش دانگ مکوریان
ڕوحمی خێرت بێ دڵ بوو بە بریان
ئەرێ هۆ لەیلی بۆچ وا شێواوی
هەر دەڵێی ڕیحانەی شەونم لێیداوی
دەڵێی نۆبووکی زاوا لێیداوی

باوانت شێوێ کەست نەمێنێ
بایەقوش لەسەر یانەت بخوێنێ
هەرچی بەدکارە وەرهەم هەڵێنێ
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕوحمی خێرت بێ بۆچ وا بێ بێ مەیلی
من بووم بە مەجنوون تۆش بووی بە لەیلی