باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
مردن لەبیرمی لەمەودواوە
پاڵ دەدەم وە پاڵ قاپی خوداوە غەوسی بەغداوە
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
باران بارانە هەور و بارانە
یار خوداحافیز دەست لێک بەردانە
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
مردن لەبیرمی بیرم کردەوە
سەر لە بەیانی نوێژم کردەوە
نەحلەت بە شەیتان هۆشم کردەوە هۆشیار بوومەوە
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
باران بارانە دەبارێ باران
دەدا لە شانی سیمین عوزاران
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
مەقام:
یا لەیل یا لەیل... ئامان
ئەی مردن ئەی مردن ئەی پەشیمانی
ئەی بیر و هۆشی دەم قەبرستانی
خراپی و بەدی و مەردم ئازاری
خراپی و بەدی مەردم ئازاری
خراپی و بەدی و بەدفەڕی و مەردم ئازاری
تۆ گوناهباری تۆ بە خەڵواری ئامان ئامان ئامان
شەرتە فڕێ دەم بەد و بەدفەڕی
خراپی دایم تالیب بە شەڕی خودایە تۆبە و فکرم کردەوە
تۆ لە چاکان و پیاوباشان هەر لات کردەوە
ئامان ئامان... ئاخ ئاخ ئاخ بە ماڵم
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین