خەسرەو ماملێ

شەوە دنیا وەکوو زولفت سیاپۆش

بە دەنگی: خەسرەو ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
268
شەوە لەو سەوزەزارە لەو دەم ئاوە
مەکۆی خەم لاچووە و دەمکوڵ چەماوە
مەکە و لاچۆ و دەمانبینن بیانوون
بەیانە دەم بنێ دەم، دەم نەماوە
دەسم دەستۆکە با بتگرمە باوەش
ئەگەر مردم لە خۆشیان چاوی تۆ خۆش
بە سەرگەردانی ژێر گەردانەکەت بم
بەڵاگەردانی باڵا جوانەکەت بم
ئەوا تۆم دی لەسەر کوشتەم دەکەی شین
بە گۆڕی چاوی پڕ گریانەکەت بم
شەوە ئەستێرە بەزریون لە سەرمان
لە مانگی ڕووت هەناسەم بۆتە خەرمان
تکەی ئاونگی کوڵمت تەڕ دەکا لێو
گەزۆ باری لە شەرمان و لە گەرمان