شەوە لەو سەوزەزارە لەو دەم ئاوەمەکۆی خەم لاچووە و دەمکوڵ چەماوەمەکە و لاچۆ و دەمانبینن بیانوونبەیانە و دەم بنێ دەم، دەم نەماوەشەوە دنیا وەکوو زولفت سیاپۆشوەرە با دەردی دڵ بکرێن فەرامۆشدەسم دەستۆکە با بتگرمە باوەشئەگەر مردم لە خۆشیان چاوی تۆ خۆشبە سەرگەردانی ژێر گەردانەکەت بمبەڵاگەردانی باڵا جوانەکەت بمئەوا تۆم دی لەسەر کوشتەم دەکەی شینبە گۆڕی چاوی پڕ گریانەکەت بمشەوە ئەستێرە بەزریون لە سەرمانلە مانگی ڕووت هەناسەم بۆتە خەرمانتکەی ئاونگی کوڵمت تەڕ دەکا لێوگەزۆ باری لە شەرمان و لە گەرمان