Reports

جەلیل کاوسی
2026-08-05
وەک باخچەی بێ ئاو ، ئاشقە بارانم
زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان کاک جەلیل
محمد قادر علی
2026-08-03
تەواوە لەوشوێنە بچڕاوە دەڵێ بگەم بەوەسڵی یاری خۆش کەلام تەنها ئەوەیە
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان کاک محەمەد
فەروخ
2026-08-01
هەڵەم کرد، ببوورن دەسرە
تکایە، زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
حەمە
2026-07-31
«گۆ ئەڤ رێچا خەلاسییێ» غەڵەتە، ڕاستەکەی ئەمەیە: «گۆ ئەڤ نە رێچا خەلاسییێ»
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
حەمە
2026-07-31
«بوون بە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم» هەڵەیە، ڕاستەکەی ئەمەیە: «گوڵ لە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم».
زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان کاکە حەمە
پارێزەر ئارام
2026-07-29
فاتمۆکێ کوێستانمان چیای قەندیلی فاتمۆکێ * تووڕی نەدا مەندیلی (فاتمۆکێ کوێستانمان چیای قەندیلی فاتمۆکێ فڕێ ی نەدا مەندیلی)
زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان
گەردەلول
2026-07-26
لە بەیتی: دڵم بە خوێنە تاقەتم نەماوە بخوێنە دروستە
زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان
سەلاح
2026-07-25
پێی وتم بێ سوودەهەوڵێک تاکوو ماوی جێگەتە پێم وایه "هەوڵت"لەجێگای "هەوڵێک"دوروست تر بێت.
گۆڕیمان، زۆر سپاس بۆ سەرنجتان کاک سەلاح
ڕەوا ئەحمەد
2026-07-25
ئەمە گۆرانی مامۆستا حەسەن دەرزییە ، هەقی ماندوو بوونی مامۆستا حەسەن دەرزی مەخۆن ، خەریکی مشەخۆری مەبن لەسەر هونەر و ماندووبوونی خەڵکی..
کاک ڕەوا تۆ تەواو نییەی مخابن:(
چیا جەوهەر عوسمان
2026-07-24
ئەوهۆنراوەیە ناوی وڕێنەیە و ئی رەوانشاد شاعیری گەورە مامۆستا خالید ئاغای حیسامی یە کە ناسراوە بە( هێدی ) ئی کامەران موکری نییە. هەر خۆی لە دوایین دێردا ئاماژەی پێدەکات !
زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان کاک چیا
کرماشانی
2026-07-20
کاکەی بەڕێز جارێکی دیکە ناردم بۆتان، سەرنجتان نەدا. "لە یەک دۊرین" هەڵەیە. "لە یەک دۊریم" دروستە. ئەمە کوردیی خوارینە نەک سۆرانی. تکایە ئەم هەڵەیە دروست کەن.
سپاس بۆ سەرنجتان گۆڕیمان
مامە فەرشاد لە قەڵاشاین
2026-07-19
بە وێنەی تەک قەرانییە قەران واحد پوول قدیم
سپاس بۆ سەرنجتان
نەسرین میرزا
2026-07-18
ئەم دەنگە هەڵۆ شێركۆ بێكەس، كوڕی مامۆستا شێركۆ بێكەسە....
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان خاتوو نەسرین
Mohammed Hamidi
2026-07-16
دەستان خۆش بێت و بۆ زەحمەتان و سایتێکی زۆر باشە. هیوادارم جوانتر و تەکمیلتر بێت. ئەویش ەکە کەمە و نەتانزانیوە من تەکیلی دەکەم بۆتان. من کاناڵێکم لە یوتوب هەێە و چەند گۆرانیم خۆێندوە کە گۆرانیەکان خۆم دامناون. ئەگەر پێتان باش بوو زۆرم پێ خۆشە بەرهەمەکانی منیش لێرە دانن. دەستان خۆش و سەرکەوتو بن. ئەرێ دڵێ بۆ دڵێ هاوار نەکولێتەوە ئەرێ مار پێوەی بدا ڕەبی بابڕزێتەوە
سپاس بۆ ئێوە کاک محەمەد. بەداخەوە "با بڕزێتەوە" ناڵێ.
محەمەد عیسا
2026-07-16
تکایە دوو زمانی کەی تیایە کۆرانیەکە بۆی زیاد بکەن
کوردییەکەی تێرتان ناکات؟
کرماشانی
2026-07-14
لە یەک "دۊریم" دروستە، نەک دۊرین. لە کەڵهوڕی‌دا "ین" دەبێتە "یم".
سپاس بۆ سەرنجتان
موکریان
2026-07-11
گۆرانییەکە دوێتە
بە داخەوە نازانین ئەوەی دیکە کێیە
ئاسۆ
2026-07-11
پێم وایە، وا بێت: ئەرێ لێود ڕەنگینە نازەنین چۊ پەڕەی گوڵە
زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان کاک ئاسۆ
حەمە کامل مستەفا
2026-07-05
خاڵ دێری خاڵ دێری گیانە کۆترە (شینەکەم ) ئەوەی بە گوێی مندا دێت دەفەرمێت (کۆترە زینەکەم) (زینە) وشەیەکی عەرەبیە بە مانای شتێک دێت بۆ جوانی بەکاری بهێنرێت ، لە زۆر شوێن کۆتر بۆ جوانی بەکار دێت و نرخی زۆر بەرامبەر جوانیەکەی دەدرێت. ئەرێ هاتمە دەرگاکەت چاوجوان (دزاودز) کەوتم ، ئەو وشەیەکە هیچ کێشەی نیە و زۆر تەواوە ، لە گەرمیانی باشوری کوردستان بە دیاریکراوەی لە شاری کفری ئەو دەستە واژەی زۆر بەکار دەهێنرێت (دزاودز) لە کاتێکدا ئەم دەستە واژەیە بەکار دێت کە دوو کەس بڕیار دەدەن لە کۆڵانێکا چاویان بەیەکتری بکەوێت بەڵام یەکتری نادۆزنەوە و هەر بە دوای یەکدا دەگەڕێن ، ئەوەی لە بیرمدا مابێت ئەم چیرۆکە بەسەر دوو دزدا هاتوە کە بچن بۆ ماڵێک دزی بکەن بەڵام یەکتری نادۆزنەوە و هەر بە دوای یەکەوەن ، گەر سەرنج بدەن لەگۆرانیەکەش هەمان ڕووداو بەسەر ئەو دوو خۆشەویستە هاتوە کە بەڵێنی پێداوە بیبینێت بەڵام دزاودز کەوتوون یەکتری نابینن، هەر سەرکەوتووبن.
سڵاو و ڕێز زۆر سپاس بۆ سەرنج و تێبینیتان کاک حەمە
Abdulaziz Omer
2026-07-04
Qaşê bi surme ne Şigolê mêra
Sipas ji bo we
Showing 41 - 60 of 169 results