هەر ساڵم تاڵتر لە پار هەر ڕۆژم ئەمرم دە جار هەر جەرگی خۆمە لێم بۆتە مار هەر خەمی خۆمە بۆم بۆتە یار لە لایەک بێ وڵات لە لایەک ئاوارە و بێ موراد لە لایەک خەمی وەفات ئاخیرەت و سەڵات و تەواف تاک و تەنیا منم قسەی تاڵی دڵ منم پێنووسی نووکشکاو منم کوردی بێ کوردستان منم شێعرم مات و بێڕەنگە ڕووخسارم کاڵ و بێڕەنگە ناو دڵم غەوغا و جەنگە ژینم پڕ لە پەند و دەردە قاقا و پێکەنین لێم بوو بەر لافاوێک لە قین جێگەی زەخم و برین کولاوە بە خەیانەت و کەمین پەڕپەڕ کراوم، ڕەشاوە جەرگ و هەناوم خامۆشە شۆعلەی هەتاوم، قایقی ڕزگاریم و خۆم خنکاوم دارێکم بێ گەڵام ئاگرێکم کە بێ گەرمام پێشمەرگەی ئەسیرم لە بەنددام کوردستانم و بێ پێشەوام وەک ئاوێنە پارچە پارچە بووم لەت بووم شکام خوێن گریا لە ڕووخسارم بە ئاواتەکانم بڕام برینی سەر جەستەم هی ڕفێق بوو، بۆیە خەمام ئاوات هەزارە و بەشی من من تەنیایی و نەمان سەرچاوەی ئەم شێعرانە دڵێکی لەت لەت و زامدارە خەیاڵی ئازادی و گوڵستان لەم هەوارە تەنیا گۆڕستانە ئەبارێت خەم، وێنەی بەفر و باران ماندووم، ئاواتمە ڕۆیشتن و نەمان هەرچی تیر بەڕێ بوو سووچی دڵمی پێکا هەرچی ڕۆیشتووم و نەگەیشتووم ماندووم لە ڕێگا دڵێکم نەماوە دایبنێم لە پێتا حەز بە دەردی زامم ئەکەی تۆزێ دانیشە لە جێما ئەونە زامم زۆرە مات و بێدەنگ ماوم ئەوەنە فێڵ و درۆم دیوە ئیتر نەما بە کەس باوڕ هام لە وڵاتێکا، تینووی خوێنە خاکم ئەونە شەڕم ها پێ ئەگەشتێتۆ لە ناو دڵما ئاور دڵم دا بە دەریا شەپۆلەکان هێنایانەوە لافاوی قیناوی لە ئومێد چەماندیانمەوە تینی ئاگرەکان نەیانسووتاندم، کووژاندیانمەوە میلە و بەندەکان نەیانڕووتاندم، گەشاندیانمەوە لە جەماعەتی دە ڕەنگی بێ هەست دوورم گۆشەگیرم بۆ پارە خۆفرۆشتن و کویلەبوون دوورە بیرم هەر بۆیەش تەنیایی بۆتە هاوڕێم لە ژینی پیرم هیلاکم لەم ڕێگە، بەڵام پێی ئەسیرم و گیرم ئاخ ئازادی چ شەعرێکی خەمناکی ئاخ لە دڵپاکی خەنجەر لە پشت بە زامناکی بریندار و ماندووی شەڕم بۆ کورد زامدارە تەنم چیا بۆتە تاقە پەنادەرم بۆیە لە وڵاتی خۆشم پەنابەرم یاخییەکی شارم پڕ خوێن و جۆشە دەمارم ژەهراوییە زمانم وەفادارم یەکە گوفتار کردارم تاریکی دەوری دام پڕی کردم لە برین و زام بووم لەسەر مافم زاڵ بۆیە پێم ئێژن تاوانبار چەرخی گەردوون ڕۆژگار نەچەرخی بە مەیلی دڵ گریانی ئاسمان بارییە سەرما بە لەشی سڕ بووم زەرد هەر وەک گەڵا وەرام لە ژین هەر کات بەڵا ڕووخا ئاواتم و پەنا من مردم، لە ناخ کردیان سەما ئەسیری خەم و جەنگ ئاوارەماڵ و بێدەنگ بێ وڵاتی و هەزار ڕەنگ هەزاران بیری پڕ لە ژەنگ هەرچەن ویستم بفڕم باڵیان شکاندم، ئاواتیان مراندم ویستم گەش بم بە دونیا بەڵام لە ناخەوە دڵیان هەژاندم هەرچی تیر بەڕێ بوو سووچی دڵمی پێکا هەرچی ڕۆیشتووم و نەگەیشتووم ماندووم لە ڕێگا دڵێکم نەماوە دایبنێم لە پێتا حەز بە دەردی زامم ئەکەی تۆزێ دانیشە لە جێما ئەونە زامم زۆرە مات و بێدەنگ ماوم ئەوەنە فێڵ و درۆم دیوە ئیتر نەما بە کەس باوڕ هام لە وڵاتێکا، تینووی خوێنە خاکم ئەونە شەڕم ها پێ ئەگەشتێتۆ لە ناو دڵما ئاور
Her salim taltir le par Her rojim emirim de car Her cergî xome lêm bote mar Her xemî xome bom bote yar Le layek bê wilat Le layek aware û bê murad Le layek xemî wefat Axîret û selat û tewaf Tak û tenya minim Qisey talî dil minim Pênûsî nûkşikaw minim Kurdî bê kurdistan minim Şêirim mat û bêrenge Rûxsarim kal û bêrenge Naw dilim xewxa û cenge Jînim pir le pend û derde Qaqa û pêkenîn lêm bû ber lafawêk le qîn Cêgey zexim û birîn kulawe be xeyanet û kemîn Perper kirawim, reşawe cerg û henawim Xamoşe şo'ley hetawim, qayqî rizgarîm û xom xinkawim Darêkim bê gelam agirêkim ke bê germam Pêşmergey esîrim le bendidam Kurdistanim û bê pêşewam Wek awêne parçe parçe bûm Let bûm şikam Xwên girya le rûxsarim Be awatekanim biram Birînî ser cestem Hî rifêq bû, boye xemam Awat hezare û beşî min Min tenyayî û neman Serçawey em şêrane Dilêkî let let û zamdare Xeyalî azadî û gulistan lem heware tenya goristane Ebarêt xem, wêney befir û baran Mandûm, awatme royştin û neman Herçî tîr berê bû sûçî dilmî pêka Herçî royştûm û negeyştûm Mandûm le rêga Dilêkim nemawe daybinêm le pêta Hez be derdî zamim ekey Tozê danîşe le cêma Ewne zamim zore Mat û bêdeng mawim Ewene fêl û dirom dîwe Îtir nema be kes bawir Ham le wilatêka, tînûy xwêne xakim Ewne şerim ha pê egeştêto le naw dilma awir Dilim da be derya şepolekan hênayanewe Lafawî qînawî le umêd çemandyanmewe Tînî agirekan neyansûtandim, kûjandyanmewe Mîle û bendekan neyanrûtandim, geşandyanmewe Le cema'etî de rengî bê hest dûrim goşegîrim Bo pare xofroştin û kwîlebûn dûre bîrim Her boyeş tenyayî bote hawrêm le jînî pîrim Hîlakim lem rêge, belam pêy esîrim û gîrim Ax azadî çi şe'rêkî xemnakî Ax le dilpakî xencer le pişt be zamnakî Birîndar û mandûy şerim Bo kurd zamdare tenim Çya bote taqe penaderim Boye le wilatî xoşim penaberim Yaxîyekî şarim Pir xwên û coşe demarim Jehrawîye zimanim wefadarim Yeke guftar kirdarim Tarîkî dewrî dam Pirî kirdim le birîn û zam Bûm leser mafim zal Boye pêm êjin tawanbar Çerxî gerdûn rojgar neçerxî be meylî dil Giryanî asman barîye serma be leşî sir Bûm zerd her wek gela Weram le jîn her kat bela Rûxa awatim û pena Min mirdim, le nax kirdyan sema Esîrî xem û ceng Awaremal û bêdeng Bê wilatî û hezar reng Hezaran bîrî pir le jeng Herçen wîstim bifirim Balyan şikandim, awatyan mirandim Wîstim geş bim be dunya Belam le naxewe dilyan hejandim Herçî tîr berê bû sûçî dilmî pêka Herçî royştûm û negeyştûm Mandûm le rêga Dilêkim nemawe daybinêm le pêta Hez be derdî zamim ekey Tozê danîşe le cêma Ewne zamim zore Mat û bêdeng mawim Ewene fêl û dirom dîwe Îtir nema be kes bawir Ham le wilatêka, tînûy xwêne xakim Ewne şerim ha pê egeştêto le naw dilma awir
Nwenar
Ragaz