Raporan
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو
بۆشە دروستە. مەبەست ئەوەیە کە ئەڤینداریی خەم و پەژارەیەکی زۆر لەگەڵ خۆی دەهێنێت. بە واتایەکی تر، گەر لە ئەڤیندارییدا، گریان و ناخۆشیی نەبێت، گومان لەسەر بوونی ئەڤین هەیە. وەکی دەبینن بەر لە ئەو دەقە ئاماژە بە ناخۆشییەکانی ئەو پێوەندییە دەکات. لە یەک دوورن و لە دوورەوە حەزحەزێن دەکەن. دێرەدا من باسی فەلسەفەی تێڕوانینی شاعیر دەکەم، ئەگینا لەگەڵ ئەو خوێندنەوەیە هاوڕا نیم.
ئەمە شێعری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەجید ئاسنگەرە (مجید حداد). ماوەیەکی کورت لە مەهاباد ژیا و لە ماڵی باپیرم بوو. ساڵی ١٩٩٩ لە هەولێر بە خزمەتی گەییشتم کە ئەوکات لە پارڵەمانی کوردستان کاری دەکرد. شێعری زۆر نەنووسی، بەڵام چاکی نووسین و شێعرەکانیشی چاک بەسەر کرانەوە. مامۆستا تاهیر تۆفیقیش یەک لە شێعرەکانی مامۆستا ئاسنگەری خوێند و باڵی فڕینی بە شێعرەکە بەخشی.
بەڵام سەبارەت بە مامۆستا دانیش، یادی بەخێر مرۆڤێکی خوێنشرین و قسەخۆش بوو. تەنیا وێنەیەکی ئەو کە دە زەینمدا ماوەتەوە، بزەی هەرکات لەسەر لێوەکانی بوو. هیچ دوور نییە بە ئانقەست ئەو "بۆشە"ی کردبێ بو "خۆشە". لەگەڵ ڕێزم بۆ مامۆستا ئاسنگەر، بە زیادم نەکرد ئەو ئەڤینەی کە لە دوورەوە بێت و گریان و ژانی لێ بکەوێتەوە. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر بە گشتیی حەزیان لە درامایە، ئەگینا لەوە خۆشتر نییە حەز لە کەسێکی ژیر، لەسەرەخۆ و مێهرەبان بکەی و لە نزیکەوە لەگەڵی بی و هەر سات و دەمێکی ژیان، پڕ بێ لە خۆشیی. مرۆڤ کە ئاوا دە خۆشیدا ئەڤینداریی تاقی بکاتەوە، تەنیا چرکەی تاڵ و پڕ لە گریان ئەو کاتە تەجرەبە دەکات کە لێی جیا دەبێتەوە.
مامۆستا دانیش، کەسێکی لەسەرەخۆ، خاوەنج جیهانبینییەکی تایبەت بوو. لەچاو خەڵکی دەوروبەری بڕێک دەگمەن وەبەرچاو دەهات. خۆی تاری لێدەدا. هەندێک تایبەت بوو، و گەر بە هەڵە لێم وەرنەگرن، دڵتەڕ بوو. هەربۆیە لام وایە هیچ دوور نییە کە ئەو گۆڕینەی بە قەستی ئەنجام دابێ.
دەستی هەموان خۆش بێ و هی ئێوەش کە سەرنجی وردتان داوەتە سەر ئەوە کە ئەو دوو هونەرمەندە لە یەک شێعر کەڵکیان وەرگرتووە، بەڵام شێعرەکان لە ووشەیەکدا جیاوازییان هەیە.
هەر بژین
سۆران
زۆر زۆر سپاس بۆ سەرنج و تێبینییەکانتان کاک سۆران.
هەر شاد و کامەران بن.
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو
نووسراوە: ئەی خۆ من شێتی تۆم سفڵەی پێنەزان
دەڕاستیدا جوانەمەرگ سەدیقی دەنگی زۆر ڕوون نییە دە ئەو بەشە دا، بەڵام لە ڕووی هەڵسەنگاندن، شێوی قسە و ڕاوێژی باو دە دەڤەری مەهاباد دا لام وایە سپڵە دروستە نەک سفڵە.
واتە دروستەکەی دەبێتە: ئەی خۆ من شێتی تۆم سپڵەی پێنەزان
چما؟
سفڵە وشەیەکی عەرەبییە و بە واتای نزم، پەست، خوێڕی و بێڕەچەڵەک دێت.
من گومانم هەیە کە شاعیر کە ئەو هەمووە لە دووری یار دەناڵێ، ئاوا بەردی تێ بگرێ و پەلاماری بدا و ئەو جۆرە بە جنێوان کەوڵی بکات. ئینجا سپڵە هەمان واتای پێنەزان دەدات. دەکارگرتنی ئەو دووانە لە تەنیشت یەک هەم لە جێی خۆی دایە، هەمیش ئەوە کە لە وشەیەکی هاوواتا کەڵکی وەرگرتووە بۆئەوەی وەزنی شێعرەکەی پێ ساخ بکاتەوە.
شاعیر جەخت دەکاتە سەر بێوەفایی یار. بە سپڵە و پێنەزان ناوی دەبات و سکاڵای خۆی بەو شێوەیە ئاراستە دەکات. شاعیر بە گشتیی (ئەویش لە نەوعی ئەڤیندار) سەریان بچێت، ئەدەب لە یاد ناکەن و جامینی یار دەگرن. ئینجا دە ئەدەبیاتی ئاشقانەدا سکاڵاکردن سنوورێکی دیاریکراوی هەیە و شاعیر ناتوانێت هەموو شکۆ و گەورەیی هەست و ئەڤینی خۆی بە دەکارگرتنی وشەیەکی نەشیاو خەوشەدار بکات.
ــــــــــــــــــــــ
ئەرێ کاکە من دە ئەوپەڕی نەخۆشیی و گیانەڵڵایەدا لەخۆمەوە دانیشتووم و زوو زوو لە نووسینەکانی ماڵپەڕە ژیکەڵەکەتان ورد دەبمەوە و بەو دەست و پەلە لاوازانەمەوە خەریکم خۆم ماندوو دەکەم و تێبینییەکانم لە ڕێگەی ئەو کاناڵی ڕاپۆڕتەوە دەنێرم، بەڵام چۆن بزانم کە بە دەستتان دەگات؟ خۆ گەر پێوەکراو (پلۆگین) کار نەکات، کات و زەحمەتەکەم بە فیڕۆ دەچێت. هەرچەندە ئەوەندە سڵامەت و ساخ نیم کە زوو زوو بتوانم کات بۆ خوێندنەوە تەرخان بکەم، بەڵام سپاستان دەکەم نامەیەکم بۆ بنێرن و دڵنیام بکەن لەوەی کە نووسینەکانم بە دەستتان گەییشتووە.
هەر بژین
سۆران کەرباسیان
nishtimanparwar@gmail.com
سڵاو و ڕێز کاک سۆرانی ئازیز و خۆشەویست
نامەکان دەگات و گەلێک دەسخۆشیتان لێ دەکەم لەمەڕ دەربڕینی سەرنج و تێبینییە پوخت و پڕ لە وردبینییەکانتان.
بەخۆشییەوە نامەکانتان گەیشتووە بەس بەداخەوە بەهۆی دەسپێڕانەگەیشتن بە ئینتەرنێت درەنگ وەڵامتان درایەوە؛ داوای لێبوردن.
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
وەک دوو چاوم بە تکەی ئەشکی تەڕم *؟
دروستەکەی ئەوەیە: وەک دوو چاوم بە تکەی ئەشکی تەڕم دەبنە زرێ
دە کوردیدا زرێ بە واتای گوللەبەندە. دە ڕاستیدا من تواناییم هەیە شی بکەمەوە کە بە هۆی گڕ و تینی ئەڤینێک کە ئەو بۆ یار هەیبووە، دێرەدا ورەی لەو گڕ و تینە وەرگرتووە و چاوی نەرم و ناسکی خۆی وەک زرێ پۆڵایین شوبهاندووە، بەڵام لەسەر ئەوە کە چما ئاوای شوبهاندووە باشتر وایە لە کەسی شارەزا پرسیار بکەن.
ئەوەی کە من لێی دڵنیام بریتییە لەوە کە:
یەکەم: دە گۆرانییەکەدا دەڵێ: دەبنە زرێ
دووهەم: زرێ هەمان گوللەبەندە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
هەڵەی نووسین:
دە بەشێکدا نووسراوە: منی کاڵ بەو گڕی عەشقی تۆ زرینگامەتەوە
چەوگالی دەڵێ عیشقی (بە هەڵە نووسراوە عەشقی)
ئینجا دەڵێ زرینگاومەتەوە (بە هەڵە نووسراوە زرینگامەتەوە)
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ئینجا دەڵێ “دارتری کەی” (خوای ئەکرد دارتری کەی ئەو گڕە وا زوو نەمرم)
مامۆستا ماملێش ئەوەی دەکار دەگرت. واتە داگیرسێنی بکەی. هەلگیرساندن. چەوگالی دەڵێ خۆزگە خوڵا (خودا) وا بکات تۆ ئەو گڕ و بڵێسەیەی نێو دڵم هەلگیرسێنی بۆئەوەی منیش وزەی لێ وەرگرم و زوو نەمرم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
هەڵەی نووسین:
نووسراوە: تا وەکوو دێنەوە یادم من و تۆ و ژوانی تەلان.
چەلان دروستە نەک تەلان. چەلان واتە جاران. چەوگالیش دەڵێ چەلان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
حەسرەتی ئەو دەمە ئێستا لە دڵم *؟
دێرەدا دەڵێ دەبنە گرێ
حەسرەتی ئەو دەمە ئێستا لە دڵم دەبنە گرێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر بژین
سۆران کەرباسیان
زۆر زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان.
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو
کۆسەکەرێز دروستە. کۆسەکەرێز گوندێکە کە دەکەوێتە باکووری مەهاباد و لەسەر ڕێگای مەهاباد میاندوا هەڵکەوتووە.
هەر بژین
سۆران کەرباسیان
چاکمان کردەوە. زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان.
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو
بەر لە هەموو شتێک سپاس بۆ ئەم هەمووە زەحمەتەی لەم پێگەیەدا کێشاوتانە. وێنەتان زۆر بێ
لە بەشێک لە شێعرەکەدا “خۆت” بە هەڵە بە “خۆم” نووسراوە. گەر سەرنج بدەن، قادریش هەر بە “خۆت” دەیڵێتەوە: بۆ لێم دەکەی هەڕەشە بە جوانێ خۆم بمبەخشە (دێرەدا خۆت بمبەخشە دروستە).
ئینجا وەکی خۆشتان نووسیوتانە، ئاماژەتان بە ئەگەری هەڵەبوونی “دێت و دەکاڵێتەوە” کردووە.
دروستەکەی “دەتوێ و دەکاڵێتەوە”یە.
دە زمانی کوردیدا دەتوێ دەکاڵێتەوە وەک ئیدیۆم و دەربڕینێکی ئەدەبی دەکار دەگیرێت. دیارە قادریش بە دروستێ ئەو ئیدیۆمە دەڵیتەوە. «دەتوێ و دەکاڵێتەوە”: تواندنەوە و کاڵبوونەوە دە زمانی کوردیدا بۆ شتێک دەکار دەگیرێت کە بەرەو نەمان دەچێت. بۆ وێنە بەفر دەتوێتەوە. کاڵبوونەوەش وەک تواندنەوە وایە و بۆ شتێک دەکار دەگیرێت کە بەرەو نەمان دەچێت. بۆ وێنە ڕەنگی فەڕشی کوردیی یان ڕەنگی ڕەشی کراس یار دە ئەو شێعرەدا کاڵ دەبێتەوە. ئەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دە کوردەواریدا لە ڕەنگی سروشتی کەڵکیان وەردەگرت. دێرەدا سروشتی مەبەستم ئۆرگانیکە. ڕەنگی سروشتی دەرەقەتی خۆر نایەت و کاڵ دەبێتەوە (دەکاڵێتەوە).
هەر بژین
سۆران کەرباسیان
زۆر زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان کاک سۆرانی خۆشەویست.
ڕۆمان
2026-04-15
کە دەڵێت مووروو و زوەردوو مەبەستیان لە بەردی کەهرەبە کە لە سەردەمانی زوودا کراوە بە مووروو بۆ نەخۆشی زەرروویان بەکار هێناوە
زۆر زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
ڕۆمان
2026-04-15
کە دەڵێت مووروو و زوەردوو مەبەستیان لە بەردی کەهرەبە کە لە سەردەمانی زوودا کراوە بە مووروو بۆ نەخۆشی زەرروویان بەکار هێناوە
Zemen
2026-04-06
ئەوە ئاواتی ئامە قەرەج نییە، بەڵکو نووری حەوبرایە، تکایە ئەمە چاک بکەن.
سڵاو و ڕێز
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
دەنگی ئەو دوو بەڕێزە زۆر لە یەکدی نێزیکە
کاوە
2026-03-11
کۆت و زنجیریش پۆڵابەست بێ هەر ئەپچڕێتەوە
زۆر زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان
بێ ناو
2026-03-09
هەروا دەڕوا لەنجە دەکا، هێمنیم شپرزە دەکا
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
لەوێدا شتێکی دیکە دەڵێ
کۆماس ابراهیم
2026-03-04
خوری کۆستەک ئەڕێسێ
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان، کۆسەکەرێز یان کۆستەلەرێز گوندێکی نێزیک مەهابادە
هونەر کۆیی
2026-02-26
قەندە (واتە شەکرە) ، مەبەستی ئەوەی لە گۆنای شیرنت.
زۆر سوپاس بۆ سەرنجتان کاک هۆنەری خۆشەویست
هونەر کۆیی
2026-02-25
ئەو دێڕەی بزرە دەڵێن:
سبحەینێ ماڵیان بارئەکا ، گورج بە بۆی دەکەین شینێ
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
Zemen
2026-02-18
لە دێڕی یەکەم دەڵێت: «ئێستە یارم بمبینێ، نە بای دیوە نە باران»
نەک «ئێستە یارم بەندییە»
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
حەمە چەمچەماڵی
2026-02-13
لەم بەشەدا ( کەژاڵی *؟) دەڵێ کەژاڵیش بێویژدانە
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
هونەر کۆیە
2026-02-11
ئەو دەقەی کە بۆتان ساغ نەکراوەتەوە ئاوایە:
حەکیم لەوێ لە بانە.
ئ
سپاس بۆ سەرنجتان کاک هونەر
بەس ئەوە نابیسم کە نووسیوتانە
nîşandana 61 - 80 ji 95 encaman