ڕاپۆرتەکان

2026-05-14
دەستان خۆشبێ ماندوو نەبن ، ئەمە مەقامی دەشتە نەوەک حیجاز
سڵاو و ڕێز زۆر سپاس دەسخۆش بۆ سەرنجتان. وەڵڵاهی لە کتێبەکە وەرمانگرتووە. ئیدی نازانم
Kûrd
2026-05-12
زۆر خۆش و تایبەتە
وایە
دڵشاد عبدالرحمن محمد
2026-05-06
شیعرێکی زۆر تایبەتە لای من هەرکاتێ گوێی لئ ڕادەگرم ئارام دەبم
وایە
شەنیار
2026-05-04
لەوەی ڕابردووم. بەو شێوەیە دەنووسرێت، واتە تازە لە دەرمان و چارەسەر ڕابردووم/تێپەڕیوم/نەماوم.
پێداچوونەوی بۆ کرا زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
سینا
2026-05-01
خوانەزەر نیە ئەڵێ خوا نەجات
سڵاو و ڕێز سپاس بۆ سەرنجتان "نەجات" ناڵێ و هەروەها "خوا نەجات" واتای نییە
soran
2026-04-30
ئەوی دی شەوێ زستانێ نە وەکوو سەربانێ گۆ*؟؟؟ درۆ پێی بکا ئەوی دی شەوێ زستانێ نە وەکوو سەربانێ ئەنگۆ درۆ پەی بکا
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
arya
2026-04-28
سەرەتا دەستخۆشی بۆ ئەمم کارە جوانە ئەکەم سەرکەوتوبن ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم لێرەیا ئەم خەڵەتە هەیە ناڵێت لەبەر کەس ئەڵێت لەبەر کەڵ
سڵاو و ڕێز زۆر سپاس برا گیان وەڵڵاهی ئەوە هۆنراوەی مامۆستا هێمنە و دەڵێ "کەس" ئیدی ئێمەش دروستەکەمان داناوە
Jay
2026-04-27
After the line "Ez ê herim zozana", I think the following line is "Befr û kevîr helyane"
Zor spas bira Lê "kavîr" çî ye?
محەمەد حەمیدی
2026-04-25
زۆر زۆر دەستان خۆش بۆ ئەم کارە جوانەتان. هیوای ساق و سڵامەتیتان بۆ دەکەم. ئەم گۆرانیەی مامۆستا عەباس کەمەندیە هەڵەی زۆری تێداێە و بەم جۆرە کە من نووسیومە دروستە. ئەمە بە زاراوەی سنەیانە خۆێندراوەو هەروایش بینووسنەوە باشترە. وشەی قیبلەی دڵان، دروستە بەس لە گۆرانیەکەدا دەڵێ قبلەی دڵان. دییەی من لە جێی دییەو بدا جێش. بدا جێش، یانی لەجێگەی یان جێگەی. تۆ چاوت نەیشێ، تۆ چاوت نەیشێ عالی و بە کەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا خودا نەکەردە دییەو بکا ئێش خودا نەکەردە دییەو بکا ئێش دییەی من لە جێی دییەو بدا جێش دییەی من لە جێی دییەو بدا جێش تۆ چاوت نەیشێ، تۆ چاوت نەیشێ عالی و بە کەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا خودا نەکەردە، خودا نەکەردە بەو بە گیانت بوو هەر با وانەسیب دوشمنانت بوو هەر با وانەسیب دوشمنانت بوو کاڵێ بۆ خاتر عاواڵان لە کۆ کاڵێ بۆ خاتر عاواڵان لە کۆ هەرگیز نەوینم داخ دیەی تۆ هەرگیز نەوینم داخ دیەی تۆ تۆ چاوت نەیشێ، تۆ چاوت نەیشێ عالی و بە کەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا هەر دەردێ بۆ تۆ هەر دەردێ بۆ تۆ تێتە خوارەوە ئەیکێشم بە گیان بەسەر بارەوە ئەیکێشم بە گیان بەسەر بارەوە چاوی تۆ قبلەی ئەشق و دڵداریی چاوی تۆ قبلەی ئەشق و دڵداریی چاوی من چاوکەی گریان و زاریی چاوی من چاوکەی گریان و زاریی تۆ چاوت نەیشێ، تۆ چاوت نەیشێ عالی و بە کەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا من چاوم بۆ چەس من چاوم بۆ چەس ئەسرین بڕژێنێ با چاو تۆ خوەش بێ دنیا بوینێ با چاو تۆ خوەش بێ دنیا بوینێ تۆ چاوت نەیشێ قبلەی دڵانە تۆ چاوت نەیشێ قبلەی دڵانە با چاو من بێشێ داییم گریانە با چاو من بێشێ داییم گریانە تۆ چاوت نەیشێ، تۆ چاوت نەیشێ عالی و بە کەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا، با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفا ئەمەیشە کەناڵی گۆرانیەکانی منە لە یوتوب. هیوادارم یارمەتی دەری منیش بن. https://www.youtube.com/@Hamidi44 ڕێزدارتان محەمەد حەمیدی
سپاس بۆ سەرنجتان کاک محەممەد
قققق
2026-04-24
بە ڕۆین ی سەری پەنجە (واتە ڕۆشتنی سەری پەنجە)
چاکمان کردەوە زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان
سامان حەمە فەرەج
2026-04-21
تکایە ناوی شاعیرەکەتان بیر چوە (هێمن مام نادر ) لەگەڵ ڕێزم بامافی پێشێل نەکەین لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستمان بۆتان ( لەیەکەم دیوانە شعری فڕین بەرەو ناسنور لاپەڕەی
نێوی هۆنەرمان زیاد کرد، سپاس بۆ سەرنجتان
سامان حەمە فەرەج
2026-04-21
تکایە ناوی شاعیرەکەتان بیر چوە (هێمن مام نادر ) لەگەڵ ڕێزم بامافی پێشێل نەکەین لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستمان بۆتان ( لەیەکەم دیوانە شعری فڕین بەرەو ناسنور لاپەڕەی92
سپاس بۆ سەرنجتان
سامان حەمە فەرەج
2026-04-21
تکایە ناوی شاعیرەکەتان بیر چوە (هێمن مام نادر ) لەگەڵ ڕێزم بامافی پێشێل نەکەین لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستمان بۆتان ( لەیەکەم دیوانە شعری فڕین بەرەو ناسنور لاپەڕەی96
زۆر سپاس زیادمان کرد
سامان حەمە فەرەج
2026-04-21
تکایە ناوی شاعیرەکەتان بیر چوە (هێمن مام نادر ) لەگەڵ ڕێزم بامافی پێشێل نەکەین لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستمان بۆتان ( لەیەکەم دیوانە شعری فڕین بەرەو ناسنور لاپەڕەی98
سامان حەمە فەرەج
2026-04-21
تکایە ناوی شاعیرەکەتان بیر چوە (هێمن مام نادر ) لەگەڵ ڕێزم بامافی پێشێل نەکەین لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستمان بۆتان ( لەیەکەم دیوانە شعری فڕین بەرەو ناسنور لاپەڕەی88
سامان حەمە فەرەج
2026-04-21
تکایە ناوی شاعیرەکەتان بیر چوە (هێمن مام نادر ) لەگەڵ ڕێزم بامافی پێشێل نەکەین لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستمان بۆتان ( لەیەکەم دیوانە شعری فڕین بەرەو ناسنور لاپەڕەی 50 بەناوی هەتوان )
شوان
2026-04-20
هۆنراوەی ۺێرکۆ بێکەسە
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو بۆشە دروستە. مەبەست ئەوەیە کە ئەڤینداریی خەم و پەژارەیەکی زۆر لەگەڵ خۆی دەهێنێت. بە واتایەکی تر، گەر لە ئەڤینداریی‌دا، گریان و ناخۆشیی نەبێت، گومان لەسەر بوونی ئەڤین هەیە. وەکی دەبینن بەر لە ئەو دەقە ئاماژە بە ناخۆشییەکانی ئەو پێوەندییە دەکات. لە یەک دوورن و لە دوورەوە حەزحەزێن دەکەن. دێرەدا من باسی فەلسەفەی تێڕوانینی شاعیر دەکەم، ئەگینا لەگەڵ ئەو خوێندنەوەیە هاوڕا نیم. ئەمە شێعری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەجید ئاسنگەرە (مجید حداد). ماوەیەکی کورت لە مەهاباد ژیا و لە ماڵی باپیرم بوو. ساڵی ١٩٩٩ لە هەولێر بە خزمەتی گەییشتم کە ئەوکات لە پارڵەمانی کوردستان کاری دەکرد. شێعری زۆر نەنووسی، بەڵام چاکی نووسین و شێعرەکانیشی چاک بەسەر کرانەوە. مامۆستا تاهیر تۆفیقیش یەک لە شێعرەکانی مامۆستا ئاسنگەری خوێند و باڵی فڕینی بە شێعرەکە بەخشی. بەڵام سەبارەت بە مامۆستا دانیش، یادی بەخێر مرۆڤێکی خوێنشرین و قسەخۆش بوو. تەنیا وێنەیەکی ئەو کە دە زەینم‌دا ماوەتەوە، بزەی هەرکات لەسەر لێوەکانی بوو. هیچ دوور نییە بە ئانقەست ئەو "بۆشە"ی کردبێ بو "خۆشە". لەگەڵ ڕێزم بۆ مامۆستا ئاسنگەر، بە زیادم نەکرد ئەو ئەڤینەی کە لە دوورەوە بێت و گریان و ژانی لێ بکەوێتەوە. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر بە گشتیی حەزیان لە درامایە، ئەگینا لەوە خۆشتر نییە حەز لە کەسێکی ژیر، لەسەرەخۆ و مێهرەبان بکەی و لە نزیکەوە لەگەڵی بی و هەر سات و دەمێکی ژیان، پڕ بێ لە خۆشیی. مرۆڤ کە ئاوا دە خۆشیدا ئەڤینداریی تاقی بکاتەوە، تەنیا چرکەی تاڵ و پڕ لە گریان ئەو کاتە تەجرەبە دەکات کە لێی جیا دەبێتەوە. مامۆستا دانیش، کەسێکی لەسەرەخۆ، خاوەنج جیهانبینییەکی تایبەت بوو. لەچاو خەڵکی دەوروبەری بڕێک دەگمەن وەبەرچاو دەهات. خۆی تاری لێدەدا. هەندێک تایبەت بوو، و گەر بە هەڵە لێم وەرنەگرن، دڵتەڕ بوو. هەربۆیە لام وایە هیچ دوور نییە کە ئەو گۆڕینەی بە قەستی ئەنجام دابێ. دەستی هەموان خۆش بێ و هی ئێوەش کە سەرنجی وردتان داوەتە سەر ئەوە کە ئەو دوو هونەرمەندە لە یەک شێعر کەڵکیان وەرگرتووە، بەڵام شێعرەکان لە ووشەیەکدا جیاوازییان هەیە. ‌هەر بژین سۆران
زۆر زۆر سپاس بۆ سەرنج و تێبینییەکانتان کاک سۆران. هەر شاد و کامەران بن.
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو نووسراوە: ئەی خۆ من شێتی تۆم سفڵەی پێنەزان دەڕاستیدا جوانەمەرگ سەدیقی دەنگی زۆر ڕوون نییە دە ئەو بەشە دا، بەڵام لە ڕووی هەڵسەنگاندن، شێوی قسە و ڕاوێژی باو دە دەڤەری مەهاباد دا لام وایە سپڵە دروستە نەک سفڵە. واتە دروستەکەی دەبێتە: ئەی خۆ من شێتی تۆم سپڵەی پێنەزان چما؟ سفڵە وشەیەکی عەرەبییە و بە واتای نزم، پەست، خوێڕی و بێ‌ڕەچەڵەک دێت. من گومانم هەیە کە شاعیر کە ئەو هەمووە لە دووری یار دەناڵێ، ئاوا بەردی تێ بگرێ و پەلاماری بدا و ئەو جۆرە بە جنێوان کەوڵی بکات. ئینجا سپڵە هەمان واتای پێنەزان دەدات. دەکارگرتنی ئەو دووانە لە تەنیشت یەک هەم لە جێی خۆی دایە، هەمیش ئەوە کە لە وشەیەکی هاوواتا کەڵکی وەرگرتووە بۆئەوەی وەزنی شێعرەکەی پێ ساخ بکاتەوە. شاعیر جەخت دەکاتە سەر بێ‌وەفایی یار. بە سپڵە و پێنەزان ناوی دەبات و سکاڵای خۆی بەو شێوەیە ئاراستە دەکات. شاعیر بە گشتیی (ئەویش لە نەوعی ئەڤیندار) سەریان بچێت، ئەدەب لە یاد ناکەن و جامینی یار دەگرن. ئینجا دە ئەدەبیاتی ئاشقانەدا سکاڵاکردن سنوورێکی دیاریکراوی هەیە و شاعیر ناتوانێت هەموو شکۆ و گەورەیی هەست و ئەڤینی خۆی بە دەکارگرتنی وشەیەکی نەشیاو خەوشەدار بکات. ــــــــــــــــــــــ ئەرێ کاکە من دە ئەوپەڕی نەخۆشیی و گیانەڵڵایەدا لەخۆمەوە دانیشتووم و زوو زوو لە نووسینەکانی ماڵپەڕە ژیکەڵەکەتان ورد دەبمەوە و بەو دەست و پەلە لاوازانەمەوە خەریکم خۆم ماندوو دەکەم و تێبینییەکانم لە ڕێگەی ئەو کاناڵی ڕاپۆڕتەوە دەنێرم، بەڵام چۆن بزانم کە بە دەستتان دەگات؟ خۆ گەر پێوەکراو (پلۆگین) کار نەکات، کات و زەحمەتەکەم بە فیڕۆ دەچێت. هەرچەندە ئەوەندە سڵامەت و ساخ نیم کە زوو زوو بتوانم کات بۆ خوێندنەوە تەرخان بکەم، بەڵام سپاستان دەکەم نامەیەکم بۆ بنێرن و دڵنیام بکەن لەوەی کە نووسینەکانم بە دەستتان گەییشتووە. هەر بژین سۆران کەرباسیان nishtimanparwar@gmail.com
سڵاو و ڕێز کاک سۆرانی ئازیز و خۆشەویست نامەکان دەگات و گەلێک دەسخۆشیتان لێ دەکەم لەمەڕ دەربڕینی سەرنج و تێبینییە پوخت و پڕ لە وردبینییەکانتان. بەخۆشییەوە نامەکانتان گەیشتووە بەس بەداخەوە بەهۆی دەسپێڕانەگەیشتن بە ئینتەرنێت درەنگ وەڵامتان درایەوە؛ داوای لێبوردن.
Soran Karbasian
2026-04-18
سڵاو ـــــــــــــــــــــــــــــــ وەک دوو چاوم بە تکەی ئەشکی تەڕم *؟ دروستەکەی ئەوەیە: وەک دوو چاوم بە تکەی ئەشکی تەڕم دەبنە زرێ دە کوردیدا زرێ بە واتای گوللەبەندە. دە ڕاستیدا من تواناییم هەیە شی بکەمەوە کە بە هۆی گڕ و تینی ئەڤینێک کە ئەو بۆ یار هەیبووە، دێرەدا ورەی لەو گڕ و تینە وەرگرتووە و چاوی نەرم و ناسکی خۆی وەک زرێ پۆڵایین شوبهاندووە، بەڵام لەسەر ئەوە کە چما ئاوای شوبهاندووە باشتر وایە لە کەسی شارەزا پرسیار بکەن. ئەوەی کە من لێی دڵنیام بریتییە لەوە کە: یەکەم: دە گۆرانییەکەدا دەڵێ: دەبنە زرێ دووهەم: زرێ هەمان گوللەبەندە. ـــــــــــــــــــــــــــــــ هەڵەی نووسین: دە بەشێکدا نووسراوە: منی کاڵ بەو گڕی عەشقی تۆ زرینگامەتەوە چەوگالی دەڵێ عیشقی (بە هەڵە نووسراوە عەشقی) ئینجا دەڵێ زرینگاومەتەوە (بە هەڵە نووسراوە زرینگامەتەوە) ـــــــــــــــــــــــــــــــ ئینجا دەڵێ “دارتری کەی” (خوای ئەکرد دارتری کەی ئەو گڕە وا زوو نەمرم) مامۆستا ماملێ‌ش ئەوەی دەکار دەگرت. واتە داگیرسێنی بکەی. هەلگیرساندن. چەوگالی دەڵێ خۆزگە خوڵا (خودا) وا بکات تۆ ئەو گڕ و بڵێسەیەی نێو دڵم هەلگیرسێنی بۆئەوەی منیش وزەی لێ وەرگرم و زوو نەمرم. ـــــــــــــــــــــــــــــــ هەڵەی نووسین: نووسراوە: تا وەکوو دێنەوە یادم من و تۆ و ژوانی تەلان. چەلان دروستە نەک تەلان. چەلان واتە جاران. چەوگالیش دەڵێ چەلان. ـــــــــــــــــــــــــــــــ حەسرەتی ئەو دەمە ئێستا لە دڵم *؟ دێرەدا دەڵێ دەبنە گرێ حەسرەتی ئەو دەمە ئێستا لە دڵم دەبنە گرێ ـــــــــــــــــــــــــــــــ هەر بژین سۆران کەرباسیان
زۆر زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان.
نیشاندانی 61 - 80 لە 112 ئەنجام