Ala Ala Alaman Berze

Diyalekt: Soranî 1555

هەرچەند دەکەم ڕایەڕایە گەوهەرم کەوتە دەریایە بە سەد قەواس بۆم دەرنایە ماڵی دنیا لام وەک کایە ئاڵا ئاڵا ئاڵا ئاڵامان بەرزە وێنەی ئاویەر بەرز و بە تەرزە وێنەی ئاربابا بەرز و بە تەرزە هەرچەند دەکەم فکر و ئەندێش تەوەلا بووم لە خزم و خێش لە تاو دووریت بووم بە دەروێش ژین ئەبەمە سەر هەر بە ئێش ئازیز ئازیز بۆ لێم تۆراوی - وا گۆڕاوی وەتەن چاوی وا لێمانە دەری بکەین لە تەنگانە حەیفە ببێتە وێرانە ئەم باغە و ئەم گوڵستانە ئاڵا ئاڵا ئاڵا ئاڵامان بەرزە بە وێنەی شاهۆ بەرز و بە تەرزە هەرچەند دەکەم ڕایەڕایە گەوهەرم کەوتە دەریایە بە سەد قەواس بۆم دەرنایە ماڵی دنیا لام وەک کایە ئاڵا ئاڵا ئاڵا ئاڵامان بەرزە وێنەی کوردستان بەرز و بە تەرزە وێنەی ئاربابا بەرز و بە تەرزە وێنەی ئاویەر بەرز و بە تەرزە

Herçend dekem rayeraye Gewherim kewte deryaye Be sed qewas bom dernaye Malî dinya lam wek kaye Ala ala ala alaman berze Wêney awyer berz û be terze Wêney arbaba berz û be terze Herçend dekem fikir û endêş Tewela bûm le xizim û xêş Le taw dûrît bûm be derwêş Jîn ebeme ser her be êş Azîz azîz bo lêm torawî - wa gorawî Weten çawî wa lêmane Derî bikeyn le tengane Heyfe bibête wêrane Em baxe û em gulistane Ala ala ala alaman berze Be wêney şaho berz û be terze Herçend dekem rayeraye Gewherim kewte deryaye Be sed qewas bom dernaye Malî dinya lam wek kaye Ala ala ala alaman berze Wêney kurdistan berz û be terze Wêney arbaba berz û be terze Wêney awyer berz û be terze

Rapora çewtî