عەلی زەندی

ئاڵا ئاڵا ئاڵامان بەرزە

بە دەنگی: عەلی زەندی
شێوەزار: سۆرانی
244
هەرچەند دەکەم ڕایەڕایە
گەوهەرم کەوتە دەریایە
بە سەد قەواس بۆم دەرنایە
ماڵی دنیا لام وەک کایە
ئاڵا ئاڵا ئاڵا ئاڵامان بەرزە
وێنەی ئاویەر بەرز و بە تەرزە
وێنەی ئاربابا بەرز و بە تەرزە

هەرچەند دەکەم فکر و ئەندێش
تەوەلا بووم لە خزم و خێش
لە تاو دووریت بووم بە دەروێش
ژین ئەبەمە سەر هەر بە ئێش
ئازیز ئازیز بۆ لێم تۆراوی
- وا گۆڕاوی

وەتەن چاوی وا لێمانە
دەری بکەین لە تەنگانە
حەیفە ببێتە وێرانە
ئەم باغە و ئەم گوڵستانە
ئاڵا ئاڵا ئاڵا ئاڵامان بەرزە
بە وێنەی شاهۆ بەرز و بە تەرزە

هەرچەند دەکەم ڕایەڕایە
گەوهەرم کەوتە دەریایە
بە سەد قەواس بۆم دەرنایە
ماڵی دنیا لام وەک کایە
ئاڵا ئاڵا ئاڵا ئاڵامان بەرزە
وێنەی کوردستان بەرز و بە تەرزە
وێنەی ئاربابا بەرز و بە تەرزە
وێنەی ئاویەر بەرز و بە تەرزە