باست حەمەغەریب

بلوێری شوان

بە دەنگی: باست حەمەغەریب
شێوەزار: سۆرانی
966
نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە یۆڵۆنە یا سازە
نا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر پەنجە دەبزێوی لە بلوێر
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ خەمی
ئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامری
وەرە شوانە هەموو شەوێ نیوەشەوێ کاتی خەوێ
لەو کێو و نواڵە و زەنوێرە تێ تووڕێنە لەو بلوێرە
لەسەر ترۆپکی ئەو کێوە پەنجە لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ باتەوە شاعیریش خەو بیباتەوە