نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆشئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرەئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە یۆڵۆنە یا سازەنا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرەهەزار خۆرگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانەدانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر قامکان دەبزێوی لە بلوێردەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ غەمیئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامریوەرە شوانە هەموو شەوێ نیوەشەوێ کاتی خەوێلەو کێو و دەشت و زەنوێرە تێی تووڕێنە لەو بلوێرەنیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش