محەمەد ماملێ

بلوێری شوان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
375
نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە یۆڵۆنە یا سازە
نا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە

هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لەسەر ئاوهەڵدێر قامکان دەبزێوی لە بلوێر
ئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامری
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ غەمی

تۆخدا شوانە هەموو شەوێ لای نیوەشەو کاتی خەوێ
لەو شاخ و کێو و زەنوێرە تێی تووڕێنە لەو بلوێرە
لەسەر ترۆپکی ئەو کێوە قامکان لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ داتەوە شاعیریش خەو بیباتەوە