ڕەوا جەمال

نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تو و قوربانی وەفاتم

بە دەنگی: ڕەوا جەمال
شێوەزار: سۆرانی
273
نەمردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تۆ
نەچم شەرت بێ هەتا ئەو خوارە بێ تۆ

بیناییم کوێرە هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک ئەڵێی بزمارە بێ تۆ

لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لە لای من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ

لە لای من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسیکەی تیا نییە ئەم شارە بێ تۆ

هەموو ڕۆژێ لە تاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ

ئەو سیلسیلە وا موشکی خەتا ناوی براوە
پڕپێچ و شکەن، خەم بە خەم و حەڵقە کراوە
بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێت هێشتووم وەرەوە بۆ جێژوان
قوربانی وەفاتم تا ماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بە تەماتم

یان هەوری سیاتارە کە مانیع لە هەتاوە
یان دووکەڵی جەستەی منە بەو شەمعە سووتاوە
بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێت هێشتووم وەرەوە بۆ جێژوان
قوربانی وەفاتم تا ماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بە تەماتم

لەو لایە بە ئەو لاوە کە بەم لاوە کشاوە
یان یاسەمەنی خاوە بە ڕووی ڕۆژە ڕوواوە
بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێت هێشتووم وەرەوە بۆ جێژوان
قوربانی وەفاتم تا ماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بە تەماتم