نەمردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تۆنەچم شەرت بێ هەتا ئەم خوارە بێ تۆدەروونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێهەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆبیناییم کوێرە هەڵنایێ بە ڕووی کەسموژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆهەموو ئازاری ناڵینم دەناڵێسەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆقەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکتشەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆلە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ منلە کن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆلە کن من با وجوودی ناس و ئەجناسکەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆهەتا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوونئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆهەموو ڕۆژێ لە تاو هیجرانی ئەمساڵتەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆلە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالیدوو جۆگە بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ