گۆرانی
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا های لە دانگەی ماڵان
ئەرێ بێ شەمێ هەڵبگرین چرای لە دڵم بچینە نێو خاڵان
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا تۆ وەرە بیبینە
ئەرێ ڕەشبەڵەک گیراوە چرای لە دڵم چەندە شیرینە
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا های لە کانیەی بەر دێ
ئەرێ بێ بڕۆین بۆ لای شاییەکە گیانم ڕەشبەڵەک های دەبێ
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا تێکەڵ زەرد و سوور
ئەرێ لاوان بە تەرتیب چرای لە دڵم کیژان قەد بلوور
مەقام
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
ئەی خودا چەن بێکەس و بەدبەخت و چەن چارەڕەشم
سەردەمێ ئاوارە و مدەتێکیش دەربەدەر
قەت نەبوو ئاسوودەیی هەر تووشی گێرە و قەرقەشم
گۆرانی
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا های لە دانگەی ماڵان
ئەرێ بێ شەمێ هەڵبگرین چرای لە دڵم بچینە نێو خاڵان
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا تۆ وەرە بیبینە
ئەرێ ڕەشبەڵەک گیراوە چرای لە دڵم چەندە شیرینە
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا های لە کانیە بەر دێ
ئەرێ بێ بڕۆین بۆ لای شاییەکە گیانم ڕەشبەڵەک های دەبێ
شاییە دەگەڕێ ئامۆزا تێکەڵ زەرد و سوور
ئەرێ لاوان بە تەرتیب چرای لە دڵم کیژان قەد بلوور