حەسەن زیرەک

ئەرێ بە توێی ئارەقچین

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
456
ئەرێ بە توێی ئارەقچین وا ڕۆیی و بە جێیهێشتم
زولفی دانا چین بە چین بێم ماچی کەم نەیهێشتم

ئەرێ بە توێی دەسماڵێ هەر دەڕوا و بە جێم دێڵێ
دڵ غوڵامی وردەخاڵی لە غەریبیم بە جێ دێڵێ
دڵ غوڵامی وردە خاڵی دێم ماچیکەم نامهێڵێ

ئەرێ بە توێی کەتانی وا ڕۆیی و بە جێیهێشتم
دڵ غوڵامی چاوی جوانی شەڕابی مەرگی پێ چێشتم
هاتم ماچی بکەم نەی هێشتم

ڕۆی بە تۆی تاس کوڵاوی وا ڕۆیی و بە جێم دێڵێ
دڵ غوڵامی جووتێ چاوی لە غەریبیم بە جێ دێڵێ
ئەی وەی دێم ماچی بکەم نام ێڵێ

چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم بە چاوی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند
گوڵ بە تۆزی پاتەوە لاف و گەزافی لێ دەدا
وا شوکور سۆزەی نەسیم هات و ئەویشی لێ ستاند