هۆ کاکی جووتیار براکەم جووتت شاگوڵ بی/شەنگوڵ بێ*؟؟؟
تووەکەت ڕازیانە ئەی وەی خەرمانت گوڵ بێ
*؟؟؟ کاکی ڕێبوار وەی وەی ڕێگام کوێستانە
دەچم بۆ بۆکان ئەی وەی گوڵ لە عێرانە
وەی کاکی جووتیار براکەم جووت بکە بەتاڵ
میوانتم ماندووم ئەی وەی با بڕۆین بەرەو ماڵ
*؟؟؟ خانمی ڕێبوار ئەی وەی ڕێگا نازانم
ڕێم پێ نیشان دە وەڵا خەڵکی عێرانم
وەی کاکی جووتیار براکەم جووتت بەکار بێ
خەلە و خەرمانت یاڕەب بەرەکەتدار بێ
*؟؟؟ خانمی ڕێبوار ئەی وەی ڕێم کەوتە دۆڵێ
تووشم بوو بە تووش چی بکەم هەوری لە کۆڵێ
هۆ کاکی جووتیار برازا گاکانت زەردە
بەجێ دەیکێڵی هاوار ئەو کێو و هەرده
*؟؟؟ خاڵۆی ڕێبوار ئەی وەی ڕێگا نازانم
ڕێم پێ نیشان دە خانم خەڵکی بۆکانم
سڕێک وا لە دڵما بیڵێم زمان ئەسووتێ
بیشارمەوە و نەیبێژم مێشک و ئێسقان ئەسووتێ
ئەستێرەم منەجووم گەر لە بورجێدا وەدەرخا
لە تاوی ئاه و ناڵەم حەو ئاسمان دەسووتێ
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس