محەمەد ماملێ

گەوهەرێ وەی گەوهەرێ ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
288
حاسڵ بایە مرادم لە قیامەتێ ناترسم لێم یەقینە ئازادم
چەندم ڕەنج لەگەڵ کێشا گیانە وەک فەرهاد ڕەنج بە بادم
مەگەر یاری قەدیم بێ گیانە ئەوجار بێ لە فریادم
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە هەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

دەک دڵ ڕەنجەڕۆ بی گرفتاری ئەوینە
گردەنشینی کردووم لە ناو خانووی بەردینە
لە دنیا کیژ بە دڵی خۆت لێرە هەر بە کڕینە
ماڵی دنیا شک نابەم گیان پێی بکڕم ئەو نەرمینە
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی

نەمامی بەختەکەی من ساڵی ساڵان وا نەبوو
ئێستاش نەمامی جوانیم گەڵایێکی شین نەبوو
بە دوای لەیلادا وێڵم گیانە مانگ لە من قەت نوێ بوو
بە چاویشم ڕازیمە ببیبینم بۆم تێر نەبوو
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

دەڕۆم دەچمە کن یارێ بەڵکوو مزگێنیم داتێ
دەڵێن کاروانی شادی لە ڕێدایە دەگاتێ
ڕەشبەڵەکێک ساز دەکەم گیانە لە کلکەی بەردەتاتێ
پایەندازی ڕادەخەم گیانە هەتاکوو بووک دەگاتێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیان ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی