فواد یارە

گەوهەرێ و مەقامی چاوەکانت دوو کتێبن

بە دەنگی: فواد یارە
شێوەزار: سۆرانی
406
وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بەتەمە
تەعجب لە یار دەمێنم حەیات دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدا ئەی وەی ماچ کەم ئەو لێو و دەمە

وەکوو کوێستانی بێستوون ئەوا سەرم خاڵخاڵە
لە چەرخی داوی گەردوون هاوار دڵم دەکا سکاڵە
عاشقی بەژن و باڵای بووم هاوار خوێن شیرین و چاوی کاڵە

مەقام
هەی ڕۆڵە چاوەکانت دوو کتێبن ڕۆڵە باسی ڕەنگی گوڵ دەکەن
چاوەکانت ڕۆڵە دوو غەریبن ڕوو لە ماڵی دڵ دەکەن
هەی ڕۆڵە چاوەکانت دوو نیشانەن ڕۆڵە قەت بە چاو لێک نادرێن
چاوەکانت ڕۆڵە جووتێ خوشکن قەت لە یەک ناکرێن
هەی ڕۆڵە چاوەکانت جووتێ کۆترن ڕۆڵە وان بەسەر گوێی بانەوە
چاوەکانت ڕۆڵە دوو شەهیدن وان بە ڕێی سەیوانەوە

خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و کەمایە
سەیر و سەفایە ساز کەم ئەی وەی لەبۆ چاوی لەیلایە
لەوەتا ئەو ژنەم دیوە هاوار قەت کەسم وەبیر نایە
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
لەگەڵ یار قەولمان بەستووە بەهار بچینە کانییە قەمتەرێ
ئاورت لە من بەرداوە هاوار خوێنت مژیم ئەسمەرێ