حەسەن زیرەک

نازانم لە کێ پرسم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
415
جوانی بە دینم جوانی بە ملوێنێ هەرزانی
ئاورت لە من بەرداوە سەرتۆپی کوردستانی
هەی لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکۆڵ دەیباتە کانی
باسکم وە ژوور سەری دا و خۆشەویستی میوانی
نازانم نازانم نازانم من لە کێ پرسم گوڵم میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە
زێڕی هەژدە عەییارە دەمانچەی کەلەکێیە
عاشقی قەد و باڵای بووم شۆخ و گوارە لە گوێیە

لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
قەدی لەبۆ کەمبەرە و باسکی لەبۆ خرخاڵە
هیچ لۆمەم مەکەن جوانێ دینم بۆ وی بەتاڵە
سەعات لە چواری شەوێ ماچ کەم ئەو خەت و خاڵە
نازانم نازانم نازانم من لە کێ پرسم ئەو گوڵە میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێت ئەو دێیە
زێڕی هەژدە عەیارە و دەمانچەی کەلەکێیە

کەی داینیشن دووبەدوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
نە لۆمەم بکەن جوانێ بۆ ویم ئاور تێ بەر بوو
سنگی کارخانەی قەندە لەسەر چۆمی جەغەتوو
چی لێ بکەم ماڵوێرانم ڕۆی و لە دەستم دەرچوو
نازانم نازانم نازانم من لە کێ پرسم گوڵم میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە
زێڕی هەژدە عەیارە و دەمانچەی کەلەکێیە
عاشقی قەد و باڵای بووم شۆخە و گوارە لە گوێیە
سنگی باغی شنۆیە کوڵمەی گوڵی لیمۆیە
لەگەڵ یارم دانیشتم تێر بووم لە گفتوگۆیە
پێم گوت ڕوحمی خێرت بێ ئەو دڵەی من شێتی تۆیە
مەمکەن لۆمە شۆخە و گوارە لە گوێیە
نازانم نازانم نازانم من لە کێ پرسم ئەو گوڵە میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە
زێڕی هەژدە عەیارە دەمانچەی کەلەکێیە
عاشقی قەد و باڵای بووم شۆخە و گوارە لە گوێیە