حەسەن زیرەک

بەرهەڵبێنە ٣

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
272
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە
سینگت تەختی نەڵێنە
دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابە مەدوێنە
ئەرێ دیدەم بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

سوێند بە وڵڵا و بیللایە بەو*؟؟؟ دەردی لە دڵم دایە
زولفی هەودا هەودایە
لەگەڵ لێوئاڵ تێکەڵ بی لەزەت هەر لەوەیدایە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە
سینگی تەختی نەردێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابەی مەدوێنە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی لێداوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
لێوئاڵ لە من تۆراوە زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە ناسکۆڵ بە مست لێیداوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە جار جار هەڵیتەکێنە
دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابەی مەدوێنە
سنگت تەختی نەردێنە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە جار جار هەڵیتەکێنە

بەرهەڵبێنەکەی سوورە کافرە لە خودا بەدوورە
خۆ لە پەنای شاپوورە*؟؟؟ قسە دەکات بە زاری دەڵێی ساز و سەنتوورە
بەلەکی میسلی توورە هیچ بەقای من پێ ناکەم کافرە لە خودا بە دوورە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە
جار جار هەڵیتەکێنە مەرگی من وا وەی بێنە
کوڕت نەمرێ وا وەی بێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بارەکەم بەڵالووکە بارەکەم بەڵاڵووکە قیمەت گران وەرزن سووکە
وەک ئەشرەفی بچووکە دۆستەکەم تازەبووکە
خەڵکی خەڵکی خەڵکی نێزیک کەرکووکە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە
جار جار هەڵیتەکێنە منت بمرم وا وەی بێنە
غەریبم مەمڕەنجێنە سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

لە قەمتەرە و بورهانی لە کولیجە و لە دەرمانی
ئاورت لە من بەرداوە خەمڕەوێنی دەردانی
بۆچ بە دەردم نازانی
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە
پەشمی لەگەڵ کەتانی دەس و ڕەند لەسەر سندانی*؟؟؟
وەباڵم بەستۆ جوانی وەی/بۆچی/بۆچ*؟؟؟ ژنی گولەی مێردانی
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم وەسەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم کچێ بمشێلە ڕەش ئەسمەر
لەسەر باڵای تۆیە ئاخ لە دونیا بووم دەربەدەر
لە ئاهی دڵی من و تۆ سووتاوە مەروێ و پشدەر
عەشقان وا هەموو جووت بوون هەر من و تۆ ماین خاک بەسەر
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە
جار جار هەڵیتەکێنە سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە
منت بمرم وا وەی بێنە جار جار هەڵیتەکێنە
ئەرێ لێیدە*؟؟؟ بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس