ئەرێ غەمخوار و خوێنشیرینم خوێناو دێ لە برینم
یاڕەبی بە خێر بێتەوە یاری ڕەزاشیرینم
هێستا لەسەر لانک بوو عاشقی چاوی ئامینم
دەی وەرە دەستم دەستۆ بکە با ساڕێژ بێ برینم
وەی تەمەننا دەکەم لە خودا غەوس مەرگت نەبینم
ئەرێ یاڕەبی مەرگت نەبینم
بە هاڕەی دەڵێی هەورە بە گرمەی دەڵێی بایە
نەخۆشم بۆ لێوئاڵێ لەبۆ لەنجەی تووبایە
لەوەتەی ئامینم دیوە قەد کەسم وە بیر نایە
خزمینە مەمکەن لۆمە ئەو دڵەم شێت و شەیدایە
جووتی چاوی بەڵەک و زولفی هەودا هەودایە
غەمخوار و خوێنشیرینم خوێناو دێ لە برینم
یاڕەبی بە خێر بێتەوە یاری ڕەزاشیرینم
هێستا لەسەر لانکە کوشتەی چاوی ئامینم
دەی وەرە دەستم دەستۆ بکە با ساڕێژ بێ برینم
وەی تەمەننا دەکەم لە خودا غەوس مەرگت نەبینم
ئەرێ یاڕەبی مەرگت نەبینم
چەند قەزا و لیوا گەڕام سەرپاکی مەروێ و پشدەر
بۆ تۆ مردم ڕەش ئەسمەر
تیرێکت لە جەرگم دا لە دڵم بووە کاریگەر
ئاورت لە من بەرداوە مەمکی چەپت وەک گەوهەر
هەی دەڵێم بمدەیە ماچێ بۆ تۆ مردم ڕەش ئەسمەر
غەمخوار و خوێنشیرینم خوێناو دێ لە برینم
یاڕەبی بە خێر بێتەوە یاری ڕەزاشیرینم
هێستا لەسەر لانکە کوشتەی چاوی ئامینم
دەی وەرە دەستم دەستۆ بکە با ساڕێژ بێ برینم
وەی تەمەننا دەکەم لە خودا غەوس مەرگت نەبینم
ئەرێ یاڕەبی مەرگت نەبینم
وەی سەعات لە هەشت و حەوت دیم و چاوم پێی کەوت
گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت
گرتم دوو ماچم لێ سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت
جا خودا بەوە ڕەحمی کرد سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارم وێ دەکەوت