برا دوور و خزم دوور و کەسم دووربە نابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژووربەڵام ڕوونە بەرەو سێدارە چوونەخەنەی خوێنم لەپێ ئەگرێ ئاڵای سووربەرەو ژووری بەرەو ژووری سێدارەماندووی کردووم و شوێنەکەم شێدارەکە نیشانەی پەشێوی پێوە شێوەمئەوە برینی ئەشکەنجەیە و جێ دارەگەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەمیەکەم ماڵی مردنم دیارە لێوەمبەشم چونکە مردنی ناو جێ نییەشادم کە تا دوا هەناسەش بەپێوەممەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بە سەد ژینژینێ سەرم بۆ دوژمن بێ بە پەرژینسەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینمبەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزیمنەڵێن ئەمرێ و لە ترسی مەرگ پەشێوەپێشمەرگە بم هەر ئەکەومە پێش ئێوەبە مەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسوودەمڕووشم زەردەی پێکەنینی هەرپێوەئەگەر لێرەوە نەمتوانیبێ بجەنگملەوێ بە دەست هاوڕێیێکەوە تفەنگمئەگەر لێرە بە جێ مابم لە کاروانلەوێ لە پێش کاروانەوە پێشەنگم