لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شای ناو گوڵان ڕۆییلە مەیخانە سەدای شین دێ ئەڵێن پیری موغان ڕۆییچ شین و ڕۆ و چ هاوارە لە ناو حەڵقەی موریدانادڵێکی سادە و ساوا بوو بە تاراجی خەزان ڕۆییدەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بمئمجا بێ دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بملە دوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانمنە سەرگەردی سەر و گەردن نە قوربانی لەبانت بمنە سەرگەردی سەر و گەردن نە حەیرانی لەبانت بمگیانە دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانە ئەگریمناڵە بۆ گوڵ و ڕەیحانە دەگریچرا ئەمشەو کە وا فرمێسک ئەڕێژێیەقین هەر بۆ منی پەروانە دەگریگیانە دەکا شاباشی دەریایی دیدەمکە چەشنی گەوهەری یەکدانە دەگریخەزاڵی من ئەگەر ڕۆژێ نەبینێتبیابان قوڕ ئەپێوێ و لانە دەگریکەوان ئەبرۆ کەوایە بە تیری غەمزە تا کەیلە جەرگی منی بێگوناهـ نیشانە دەگریسەفا دوورە لە ئینسانی مەزڵووم و عاشق و شاعیربەشی هەر شین و زووخاوە دەروونی گەرمە وەک ئاورلە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شای ناو گوڵان ڕۆییلە مەیخانە سەدای شین دێ ئەڵێن پیری موغان ڕۆیی