حەسەن زیرەک

لەو سەرەی دەنگی ساز دێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
439
ساڵان دەچوومە ئەی هاوار باغی شەقڵاوە
ئەمساڵ خۆ پیر بووم لە دووریت کەلکم بڕاوە
ئەمساڵ بەهارمان بە بێ بارانە
گوڵاڵەی سوورم ئەی هاوار خوێنی یارانە
گوڵاڵەی سوور من خانم گیان خوێنی یارانە
لەو سەرەی دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
قریشکەی خانم ناز دێ ماچ کەم ئەو دەمە
دەم لەسەر دەمە و دەس لەسەر مەمە و لاڵ بم ئاورم گرتەوە
شەو لەسەر سینگ و مەمکەکەت ڕۆژم کردەوە

ساڵان بەهارێ ئەی هاوار دەچوومە سەیران
ئەمساڵ بەهارم سوورەگوڵێم لێ بوو بە زستان
لە هەر چوار لاوە شاییە بەڕیزە
خەنەبەندانمە و گیانەکەم شینی ئازیزە
خەنەبەندانمە و جوانێ گیان شینی ئازیزە
لەو سەرەی دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
قریشکەی خانم ناز دێ ماچ کەم ئەو دەمە
دەم لەسەر دەمە و دەس لەسەر مەمە و لاڵ بم ئاورم گرتەوە
وەی لەسەر سینگ و مەمکەکەت ڕۆژم کردەوە
شەو لەسەر سینگ و مەمکەکەت ڕۆژم کردەوە

ساڵان دەچوومە ئەی هاوار شاخی کوردستان
ئەمساڵ وشک بوو بۆچ لە من گیان باغ و بێستان
ئەمساڵ بەهارمان لێ بوو بە زستان
گوڵاڵەی سوورم دایمە من بوو خوێنی یاران
گوڵاڵەی سوورم ئەی هاوار بوو خوێنی یاران
لەو سەرەی دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
قریشکەی خانم ناز دێ ماچ کەم ئەو دەمە
دەم لەسەر دەمە و دەس لەسەر مەمە و لاڵ بم ئاورم گرتەوە
شەو لەسەر سینگ و مەمکەکەت ڕۆژم کردەوە