ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنملەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنمکەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆداگرفتارم گوڵم موو ناپسێنمجوانێ گیان بۆ وات لێ کردمبە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردمیاخودا بەدکار بی بە پردمدوو قسەی باشت بۆ نەکردمژیانم پر لە ڕەنج و نامرادیبە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادیدڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەسئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادیجوانێ گیان بۆ وات لێ کردمبە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردمیاخودا بەدکار بی بە پردمچ قسەی چاکت بۆ نەکردمتا بە کەی وەک نەی بناڵم یارەکەی بێمروەتمتۆ خەریکی عەیش و نۆش و من دوچاری زیللەتمناحەقیت کرد و شکاندت ئەو دڵەی کوژراوی خۆتسەیلی موژگانت بە خوێنە خوێنی جەرگی لەت لەتمقەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنینەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنیلە نێو کوردا نەبوو پەیمان شکاندنلە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟جوانێ گیان بۆ وات لێ کردمبە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردمیاخودا بەدکار بی بە پردمچ قسەی چاکت بۆ نەکردمئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادمدەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادمکە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی منشکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادمجوانێ گیان بۆ وات لێ کردمبە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردمیاخودا بەدکار بی بە پردمچ قسەی باشت بۆ نەکردم