ناسر ڕەزازی

موو ناپسێنم (جوانێ گیان) ٣

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
356
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم

قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە نێو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟

لە دەرد و غەمی مێحنەت گەلێ لەم ژینە بێزارم
گەلێ لەم حاڵە بێزارم
لە دەرد و مێحنەتی فیرقەت گەلێ لەم حاڵە بێزارم
گەلێ لەم ژینە بێزارم
ئەگەر عەفووم نەکەی گەڵی دڵ بەئازارم
سەرم ببڕە گۆش بە گۆش
لەسەر ئەم ڕێیە بمنێرە بمنێژە بمنێژە
بە خوا و بە پێغەمبەر حەقت بە دەستە
تۆ گەورەی خۆم غولامم بێ دین خۆم غولامم

ژیانم پر لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادی

شەوانە هاونشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم